سولی ئۆن وێب
دەرهێنەری ئێرانی مۆحسین مەخمەڵباف دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگە ناڕازییەکانی جیهان لە دژی زیندانیکردنی دەرهێنەری ئۆکرانی، ئۆلیگ سێنتسۆڤ، بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ کە تۆمەتبارکراوە بە کاری تیرۆریستی لە ڕووسیا. مەخمەڵباف وەک ڕێزێک لەم دەرهێنەرە ئۆکرانییە خەڵاتی ڕێزلێنانی ڕۆبێرت بریسۆنی کە لە فیستیڤاڵی ڤینیسیادا پێبەخشرا بەخشییە سێنتسۆڤ.
مەخمەڵباف دەرهێنەری فیلمەکانی (Gabbeh, Kandahar وPresident) تۆمەتبارکردنی سێنتسۆڤی بە ناعەدالەتیەکی گەورە ناوبرد. هەروەها لە کاتی وەرگرتنی خەڵێتەکەیدا وتی، "هیچ بووژانەوەیەکی نەتەوەیی ناکرێت لەسەر بنەمای درۆو پڕوپاگەندەبێت.. ڕێگای بەرەو داهاتوویەکی باشتر تەنها بەهۆی کردنەوەی ڕێگای لێکتێگەیشتن و لیخۆشبوون دەبێت. ئۆلیگ سێنتسۆڤ دەبێت فیلمی نوێ دروست بکات، نەوەک لە زینداندا ساڵەکانی بژمێرێت."
سەرچاوە: theGuardian
