فیلیپین لە فیستیڤاڵی فیلمی دهۆکدا بەشدارە

10/09/2015    22:55

فیلیپین لە فیستیڤاڵی فیلمی دهۆکدا بەشدارە 


Cînema

سولی ئۆن وێب

ئەمڕۆ لە دووەمین ڕۆژی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆکدا چەندین فیلم نمایشکران، یەکێک لەو فیلمانەی کێبڕکێ دەکات بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین فیلمی جیهانیی "نمایشی منداڵانە" (Children‌s Show) لە دەرهێنانی ڕۆدریک کابریدۆ (Roderick Cabrido) کە فیلمێکی درامی فیلیپینی-ئەمریکییە و لە هۆڵی مازی سینەماکسی ٣ لە کاتژمێر ٩ی ئەمشەودا نمایشکرا.

بەگوێرەی پەیجی فەرمی فیلمەکە ئەمە یەکەمین جارە کە فیلمێکی فیلیپینی لە عێراق نمایشدەکرێت بۆ بردنەوەی خەڵات لە فێستیڤاڵی دهۆکدا. هەروەها دەڵێت باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار دەبێت بۆ بینینی فیلمەکە.

نمایشی منداڵان یەکەمین فیلمی درێژی ئەم دەرهێنەرەیە و چیرۆکی دوو کوڕ دەگێڕێتەوە، جەن و ئاڵ، کە دایکیان لەدەست دەدەن پاش ئەوەی باوکیان بۆ ژنێکی تر ئەم جێدەهێڵێت. ئەم دوو برایە لەگەڵ داپیرەیاندا ئەو شوێنە جێدەهێڵن و دەست بە کارکردن دەکەن تاوەکو پارە بەدەست بهێنن بە ڕێگایەکی نایاسایی. باوکیان کە هەمیشە بە قورسی دەخواتەوە ڕەفتاری لەگەڵ منداڵەکان هەمیشە خراپ و خراپتر دەبێت تا دەبێتە هۆی وێرانکردنی ژیانی ئاڵ و جەنیش هەمیشە بە بێدەنگی دەمێنێتەوە.
   



هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw