بینەران گفتوگۆ لەگەڵ دەرهێنەرانی کورتە فیلمەکاندا دەکەن دەربارەی فیلمەکانیان

10/09/2015    23:34

بینەران گفتوگۆ لەگەڵ دەرهێنەرانی کورتە فیلمەکاندا دەکەن دەربارەی فیلمەکانیان 


Cînema

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


ئێوارەی ئەمڕۆ لە میانی دووەمین ڕۆژی خولی سێیەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک, ژمارەیەکی دیکە لە فیلمە بەشداربووەکانی فێستیڤاڵی ئەمساڵ نماییش کران، بەشی زۆری ئەو فیلمانەی کە ئەمڕۆ پێشاندران بریتی بوون لە کورتە فیلمە کوردییەکان، لەو چوارچێوەیەشدا کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ ئەم فیلمانە نماییشکران "AX، دەرهێنانی : ماشەڵڵا محەمەدی، گەشتار، دەرهێنانی: بولوت کاجان، ئەکۆردیۆن، دەرهێنانی: کەیهان ئەنوەر، لە ئاسماندا، دەرهێنانی: ئۆزلێم گولەر، دەربازبوون، دەرهێنانی: ئاکۆ عەزیز، P.E. CLASS ، دەرهێنانی: جەبار ساڵحی."


دوابەدوای پێشاندانی فیلمەکان هەردوو دەرهێنەری فیلمی "لە ئاسماندا و دەربازبوون" بولوت کاجان و ئاکۆ عەزیز لەگەڵ بەشیک لە بینەران گفتوگۆیان دەربارەی فیلمەکانی خۆیان ئەنجامدا و کۆمەڵێک ڕا و بۆچوونی بینەران سەبارەت بە هەرەیەک لە فیلمەکانی ئەم دەرهێنەرانە خرانەڕوو.


یەکێک لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: " زۆر گرنگە پرێس کۆنفرانس و گفتوگۆی تایبەت لە میانی فێستیڤاڵەکەدا بێتەئاراوە دەربارەی فیلمەکان و ئەو بەرهەمانەی کە بەشدارییان لە فێستیڤاڵدا کردووە."





هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw