مێریڵ ستریپ دەڵێت پیاوان لە ژنان دەترسن

11/09/2015    13:36

مێریڵ ستریپ دەڵێت پیاوان لە ژنان دەترسن 


Cînema

لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال

ستریپ ڕایگەیاند: "دەبێت باسی ئەو کێشانە بکەین کە لەگەڵ پیاواندا هەمانە. دەبێت تێبگەین ئەوان بۆ هێندە لە ژن دەترسن." 

خانمە ئەکتەری ئەمریکی براوەی سێ جار خەڵاتی ئۆسکار لە فێستیڤاڵی فیلمی تەلورید بەشداریکرد و لەپاش نمایشی فیلمی دۆکومێنتەری (ناوی نام مەلالە)ی دەرهێنەر دەیڤس گوجێنهێم بۆ دەیڵی مەیڵ قسەیکرد. فیلمی (ناوم نا مەلالە) باسی لە مەلالە یوسفزای دەکات، ئەو خوێندکارە پاکیستانیەی کەلەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە درایە بەر دەستڕێژی گولە لەبەرئەوەی دەیویست بخوێنێت.

مێریل ستریپ لە فیلمە نوێکەیدا ڕۆڵی ئێمێلین سوفراگێت دەگێڕێت و ئەم کەسایەتیەش بەراورد دەکات بە مەلالە و ئەو کچە هیندییەی کە لە ساڵی ٢٠١٢دا لەلایەن کۆمەڵێک پیاوەوە دەستدرێژی کرایە سەر کە پێشتر لەلایەن BBCەوە کرایە فیلمێکی دۆکومێنتەری.

ستریپ لەبارەی فیلمەکەیەوە دەڵێت، "ئەمە یەکەمین فیلمی مەدەنییە سەبارەت بە ژن." هەروەها دەڵێت، "ژنان لە ١٩١٣ مافیان نەبوو. یاسا هەمیشە بەلای پیاودا دەشکایەوە. تەنانەت پاش ئەوەش کە ژنان مافیان درایە دەنگ بدەن، هێشتا ژنان یەکسان نەبوون و یەکسانیش نین."

مێریڵ ستریپ دواهەمین خەڵاتی ئۆسکاری کە بەدەستیهێنا لە ڕۆڵی مارگرێت ساچەردا بوو لە فیلمی (The Iron Lady). 

سەرچاوە: Dailymail.co.uk








هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw