لە فێستیڤاڵی دهۆک فیلمسازان باسی چۆنییەتی بەرهەمهێنانی فیلمەکانیان دەکەن

11/09/2015    23:58

لە فێستیڤاڵی دهۆک فیلمسازان باسی چۆنییەتی بەرهەمهێنانی فیلمەکانیان دەکەن 


Cînema


سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا

لە بەردەوامیی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆکدا، ئێوارەی ئەمڕۆ ١١ی ٩ی ٢٠١٥ ژمارەیەکی دیکە لە کورتە فیلمی بیانی، فیلمی دیکۆمێنتاریی بیانی و کوردی بە ئامادەیی میوانانی فێستیڤاڵ و ژمارەیەک لە بینەران لە هۆڵەکانی سینەماکسی مازی مۆڵ و هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی دهۆک نماییش کران.

دوابەدوای تەواوبوونی نماییشی فیلمەکان ڕاستەوخۆ لە هۆڵی نمایشدا گفتوگۆ لەگەڵ دەرهێنەری ئامادەبووی فیلمەکاندا ئەنجام درا. یەکێک لەو دەرهێنەرانەی کە ئامادەبوو، بە کورتەفیلمی “#YA” بەشداری کردبوو. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی هەریەک لە یاگور گاما و فلۆرێنسا ڕۆڤلێچ بوو. فیلمەکە چیرۆکی بەشێک لە خۆپێشاندەرانی دەگێڕایەوە و لە چەندین شاری جیاوازی وڵاتانی دنیا کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجام درابوو.

فلۆرێنسا ڕۆڤلێج یەکێک لە دەرهێنەرانی ئەم فیلمە لە میانی گفتوگۆی لەگەڵ بینەراندا پاش کۆتایی هاتنی فیلمەکە، دەربارەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە وتی: "زەحمەتێکی زۆری ویست بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە، چونکە فیلمەکە لە ژمارەیەک شاری جیاوازی وڵاتانی دنیا و لەکاتی خۆپێشاندانەکاندا وێنە گیراوە، لەوانەش "ئەستەنبول، ساوپاولۆ، مەدرید و کۆمەڵێک شاری دیکە.."

بەشێک لە بینەران پرسیاریان لەو دەرهێنەرە کرد سەبارەت بە شێوازی ئیشکردنی ئەوان لەو شوێنە جیاوازانە، لە وەڵامدا ڕۆڤلێچ بۆ بینەران وتی: "ئێمە بۆ بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە پەیوەندیمان کردووە بە ژمارەیەک فیلمسازەوە لەو وڵاتانە تا وێنەمان بۆ بگرن و دواتر ئێمەش لە فیلمەکەدا بەکارمان هێناوە."





هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw