ئەمریکای لاتین شێری زیوینیشی بردەوە

13/09/2015    19:26

ئەمریکای لاتین شێری زیوینیشی بردەوە 


Cînema

سولی ئۆن وێب

دوێنێ شەو لە کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵی ڤێنیسیادا خەڵاتەکان بەخشرایە براوەی فێستیڤاڵەکە و شێری ئاڵتوونی فێستیڤاڵەکە درایە دەرهێنەری ڤەنزوێلی لۆرێنزۆ ڤیگاس، هەروەها یەکێک لە خەڵاتە گرنگەکانی تری فێستیڤاڵ، کە شێری زیوین بوو، دیسانەوە بەخشرایە دەرهێنەرێکی تری ئەمریکای لاتین، پابلۆ تراپیرۆ (Pablo Trapero)ی ئەرجەنتینی بۆ فیلمی تیرە (The Clan).

پاش ١٠ ڕۆژ لە نمایشی فیلمەکان لە فێستیڤاڵی ڤێنیسیادا کە لە سەرانسەری جیهانەوە بەشداریان لەم فێستیڤاڵەدا کردبوو شەوی ڕابردوو خەڵاتەکان لەلایەن سەرۆکی دادوەرانی فێستیڤاڵەکەوە ڕاگەیەندرا و تیایدا یەکێک لە خەڵاتە گرنگەکان کە بریتییە لە شێری زیوین درایە دەرهێنەری فیلمی (The Clan). جێی ئاماژەیە ئەم خەڵاتە دەدرێتە باشترین دەرهێنەری بەشداربووی فێستیڤاڵەکە بەو پێیە پابڵۆ تراپیرۆی ئەرجەنتینی بووە باشترین دەرهێنەری ڤێستیڤاڵی ڤێنیسیا.

سەرچاوە: Deadline.com



هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw