سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
بڕیارە ١٩ی ٩ی ٢٠١٥ کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە لە هۆڵی تەلاری هونەر، گروپی سەمای فلامنکۆی سلێمانی بەهاوکاری کەناڵی کوردسات کۆنسێرتێکی تایبەت بە سەمای فلامینکۆ سازبکات. لەم کۆنسێرتەدا موزیکی فلامینکۆ، گۆرانی و سەما پێشکەش بە ئامادەبووان دەکرێت.
دەربارەی ئەم کۆنسێرتەیان موزیسیان سامان کەریم سەرپەرشتیاری گروپی سەمای فلامینکۆی سلێمانی بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "لەم کۆنسێرتەماندا چەند موزیکی مەقامێکی فلامینکۆ دەژەنین، جەگە لەمانەش چەند گۆرانی و پارچە سەمایەکیش پێشکەش بە ئامادەبووان دەکەین."

