پشتیوان کەمال
فیلمی هەڵچوون (Abluka) کە فیلمی خوێندکارێکی زانکۆیە بە ناوی ئەمین ئاڵپەر (Amin Alper) توانی خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی ڤێنیسیا بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەران سێیەم خەڵاتە کە ئاڵپەر لەمساڵدا بەدەستی دەهێنێت. یەک ڕۆژ پێش بڵاوکردنەوەی خەڵاتەکان، فیلمی هەڵچوون توانی خەڵاتی (CinemaGiovani) بباتەوە، کەلەلایەن لیژنەیەکی نێودەوڵەتیی سەربەخۆوە هەڵبژێردرا وەک فیلمێک کە دەرهێنەرەکەی تەمەنی لەنێوان ١٨ بۆ ٢٦ ساڵدایە، هەروەها خەڵاتی (Premio Bisato dOro) کە لەلایەن کۆمەڵێک ڕەخنەگری سەربەخۆوە پێی بەخشرا.
لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکەدا لە فێستیڤاڵی فێنیسیادا، ئاڵپەر خەڵاتەکەی لە دەرهێنەری تایوانی (Hou Hsiao-hsien) وەرگرت، کە یەکێکە لە نۆ ئەندامەکەی لیژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکە و بە سەرۆکایەتی دەرهێنەری مەکسیکی (Alfonso Cuaron).
فیلمی "هەڵچوون" باس لە ژیانی دوو برا دەکات کە یەکێکیان پاش ٢٠ ساڵ زیندانی ئازاد دەکرێت، پێکەوە خەبات دەکەن بۆ ڕزگاربوون لە هەلومەرجە خراپە سیاسییەی لە ئەستەمبوڵدا هەیە.
سەرچاوە: TodaysZaman