غەزەلنوس: بڵاوکردنەوەی چەند کتێبێک

14/09/2015    13:53

غەزەلنوس: بڵاوکردنەوەی چەند کتێبێک 


Têkst

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: راز حسن


پاشنیوەڕۆی ٩/٩/٢٠١٥  ناوەندی غەزەلنووس هەستا بە بڵاو کرنەوەی ١١ کتێبی نوێ کە ٧ دانەیان لە بڵاوکراوەکانی غەزەلنوس خۆی بوو هاوکات ٥ کتێبی نوێی دیکە.
ناوەندی غەزەلنووس ناوەندێکی ڕۆشنبیرییە و کتێبفرۆشێکی ناو بازاڕی سلێمانییە لەم چالاکیەی دا بیست ڕۆژ جارێک کۆمەڵێك کتێبی تازە بڵاو دەکاتەوە. تا ئێستا لە دوو جاری جیاوازدا چەند کتێبێک بڵاوکراونەتەوە، وە لە ٩ی ئەم مانگەدا بۆ جاری سێیەم ١١ کتێبی نوێی دیکەی بڵاو کردەوە.
٣ لە کتێبەکان کاری ئازاد بەرزنجی بوون کە بریتین لە (هەنگەوان، کەمانچە ڕەشەکە، بەفر)، سەرەتا ئازاد بەرزنجی سوپاسی ناوەندی غەزەلنوسی کرد و وتی، " ٣ کورتە ڕۆمانەکە یان دەتوانین بڵێین ٣ ڕۆمانەکان چونکە ڕۆمانێکی کورت لەوانەیە مانایەکی قوڵتر بگەیەنێت لە ڕۆمانێکی درێژ، هەرسێکیان زیاتر کاری ستاتیکی بۆ کراوە."
پاشان ڕێبوار سیوەیلی باسی لە کتێبەکەی خۆی کرد بە ناوی (دیاردە ناسی شوێن و شوناس) کە خوێندنەوەیەکی دیاردەناسانەیە بۆ شاری سلێمانی وتی، "پێشتر کاری  جوان کراوە بۆ مێژووی شاری سلێمانی ئەم کتێبەش ئەیەوێت کاریگەری شوێن بزانێت لەسەر شوناسی خەڵك."
لە دواییدا فاروق رەفیق ئاماژەی بە کتێبەکەی کرد بە ناوی (هەڵزنین بەرەو لوتکە) ئاماژەی بەوەدا کە ئەم کتێبە تەواوکەری کتێبی (یەک کاتژمێری ماوە بۆ نیوە شەو)ە، فاروق رەفیق وتی "بە داخەوە لێرە گوێیەک نییە بۆ دەنگی عەقڵ، و ئەم سەرەو لێژیەی  ئێستا تێیداین نیشانەیەکە بۆ نەخوێندەواری."

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw