فیستیڤاڵێک بۆ ئاشتی لە تاران سازکرا

14/09/2015    14:09

فیستیڤاڵێک بۆ ئاشتی لە تاران سازکرا 


Têkst

سولی ئۆن وێب
لە فارسییەوە : سوبحان یەعقوب

ئەمڕۆ شەممە سێیەمین فیستیڤاڵی هونەر بۆئاشتی بۆ زیاتر لە ١٦٠ بەرهەمی هونەرمەندانی گەنج و بەهرەمەند لە ناوەندی ڕۆشنبیری تاران کرایەوە.
ئەم فیستیڤاڵە بە ئامانجی گەشە پێدانی بەرهەمی هونەری بە ناو نیشانی "ئاشتی" بۆ یارمەتیدانی بڵاو بونەوەی ئاشتی و ئارامی لە جیهاندا ئەنجامدرا کە پێک هاتبوو لە چەند بەشێکی جیا جیادا وەکو فۆتۆگرافی، وێنە کێشان، پەیکەرسازی، گرافیک و ئارت ڤیدیۆ.
فەرەیدوونی فەربۆد سکرتێری ئەم فیستیڤاڵە لە بارەی بیرۆکەی کردنەوەی وەها فیستیڤاڵێک وتی: "لەڕاستیدا هەموو بیرۆکەکەمان لە خانمە هونەرمەندێکی ئەمریکی کە بە ئامانجی گۆڕینەوەی هونەریی لە قاڵبی ئاشتی دا کاردەکات وەرگرت . لە دانیشتنێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و شارەزایان ئەم بیرۆکەیەمان خستە ژێر باس و بەدواداچوون و گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە ئەم فیستیڤاڵە ساڵانە لە وڵاتانی جیهاندا جێبەجێ دەکرێت بەڵام ئێران یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە ئەم فیستیڤاڵەی پشت گوێ خستبوو."
بە وتەی بەڕێز فەربۆد ئەم فیستیڤاڵە ئەمە بۆ سێیەم جاریەتی کە لە ئێراندا دەکرێت و یەکەم ساڵ لە سێ گەلەری دا نمایش کراو تەنها ٧٠ هونەرمەند بەشدار بوون، ساڵی دووەم بە بەشداری ١٠٣ هونەرمەند لە ماڵی هونەرمەندان بەڕێوەچوو هەروەها ڕایگەیاند: "ئەمساڵ ئێمە شانسی ئەوەمان هەبوو کە بە بەشداری ١٦٠ هونەرمەند هەر لە هونەرمەندانی سەردەمەوە تا هونەرمەندە بەتەجروبەکان بەشدار بوون و هاوکاری ئەم پڕۆژەیەیان کرد."
 
سەرچاوە : bbc.com

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw