سولی ئۆن وێب
مایکڵ مۆر (Michael Moore)ی دەرهێنەری بەناوبانگی فیلمی دۆکومێنتەری فەهرانهایت ١١/٩ (Fahrenheit 11/9) ئاشکرایکرد کە کوێنتین تارانتینۆ(Quentin Tarantino)پاش بینینی فیلمی دۆکومێنتاریی (فەهرانهایت ١١/٩) قایلبووە بەوەی بۆ یەکەمینجار دەنگ بدات. مۆر کە بە فیلمی "دواتر کوێ داگیر بکەین" (Where To Invade Next) لە فێستیڤاڵی فیلمی تۆرۆنتۆ بەشدارە وتی، تارانتینۆ لە ئاهەنگی فێستیڤاڵی کاندا لە ساڵی ٢٠٠٤ کە تیایدا خەڵاتی (Palme dOr)ی بەدەستهێنا لێی نزیک بووەو خەڵاتەکە لەلایەن تارانتینۆوە بەخشراوەتە مۆر چونکە تارانتینۆ ئەندامی لیژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵ بووە لەو ساڵەدا.
مۆر دەڵێت "تارانتینۆ پێی وتم: 'من نەک تەنها دەنگم نەداوە، تەنانەت ناوی خۆشم نەنووسیوە بۆ دەنگدان، بەڵام هەر کە گەڕامەوە بۆ لۆس ئەنجلس لە ئێستا بە دواوە دەنگ دەدەم.'" مۆر پێی وتووە: "ئەمە لە خەڵاتی PalmedOr بەنرخترە چونکە ئەگەر تۆ ئەم قسەیە بکەیت کەواتە ١٠ ملیۆن کەسی تر کە فیلمەکە دەبینن ئەم کارە دەکەن."
مۆر کە بە یەکێک لە باشترین دروستکەرانی فیلمی دۆکومێنت ئەژمار دەکرێت لە دنیادا، لە دۆکومێنتەریە نوێکەیدا دەیەوێت کار لەسەر مافی ژنان بکات. لە فیلمەکەیدا بە وڵاتانی ئەوروپادا دەگەڕێت و دەیەوێت مافی ژنان لە ئەوروپادا بگوازێتەوە بۆ ئەمریکا.
سەرچاوە: TheGuardian