Art+ و منداڵانی کەمپی عەربەت

14/09/2015    22:18

Art+ و منداڵانی کەمپی عەربەت 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ڕاز حەسەن

بیرۆکەی کارەکە ئەوەیە کە جارێکی تر دوای کارەساتەکان وا لە منداڵەکان بکەن کە ژیانیان خۆشبوێت لە ڕێگەی رەنگەکان و وێنەکێشان و دەربرینەکانیانەوە.
پڕۆژەی هاوبەشی ئارت پڵەسArt+  لەگەڵ Apt Art (Awareness & Prevention Through Art) لە کامپی عەربەت کۆتای هات. کە تیایدا منداڵە ئاوارەکان وێنەیان لەسەر ٣ دیواری ئەو کامپە کێشا.
ئارت پڵەس  Art+ ڕێکخراوێکی سەربەخۆییە لە ئێستادا نەبیل موسا وەک ژینگە پارێزێک و پارێزەری ئاوی بەشی سەروی دیجلە لە عێراق و سەفین موحەمەد وەک دیزاینەری گرافیت سەرپەرشتی دەکەن. پێکەوە کاری گرافیتی سەرجادە ئەنجام دەدەن و تێکەڵی دەکەن لەگەڵ بابەتە جیاوازەکانی وەک ژینگە، ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسەت..
Apt Art ڕێکخراوێکی ناحکومییە لە چەند ناوچەیەکی جیوازی وەک ئەردەن، ‌غەەززە، ئەفریقا، تورکیا کاری هونەریان لەگەڵ منداڵدا ئەنجامداوە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی ئەو کێشانەی کاریگەری هەیە لەسەر ژیانیان.
نەبیل موسا لە روونکردنەوەیەکدا بۆ سولی ئۆن وێب دەڵێت، "من و سەفین پێشتر کارمان لە کامپەکە کردبوو بۆیە ویستمان گەورەتری بکەین، مۆڵەتی کارەکەمان لە ڕێکخراوی (IRC) وەرگرتووە هەردوو گرووپ لەگەڵ منداڵەکاندا دەستمان کرد بەکار کردن، ئیشەکە ئیشی منداڵەکانبوو ئێمە تەنها دەمانبرد بەڕێوە."
بیرۆکەی کارەکە ئەوەیە کە جارێکی تر دوای کارەساتەکان وا لە منداڵەکان بکەن کە ژیانیان خۆشبوێت لە ڕێگەی رەنگەکان و وێنەکێشان و دەربرینەکانیانەوە.
سەفین بۆ سایتی سولی ئۆن وێب وتی،" ئیشەکان هەریەکەو ناوێکی هەیە و پەیامێک دەگەیەنێت کە ئەو پەیامە تەنها بۆ منداڵەکان نیە، بەڵکو بۆ گەورەکانە زیاتر تا هەست بە بەهرەی منداڵەکان بکەن و پەیامەکەش بە عەرەبیە چونکە هەمویان عەرەبی دەزانن."








هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw