سولی ئۆن وێب سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١٥ی ٩ی ٢٠١٥ کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی لەگەڵ چالاکییەکانی حەوتەمین ڕۆژی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆکدا، ژمارەیەک لە میوانە بیانییەکانی بەشداربوو لە فێستیڤاڵەکەدا سەردانی کەمپی دۆمیزی تایبەت بە پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد. لەو سەردانەدا میوانە بیانییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک بەشە جیا جیاکانی کەمپەکەیان بەسەر کردەوە. سەرچاوە: ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی دهۆک