سولی ئۆن وێب
تراکینگ بۆرد بڵاویکردەوە کە دارین ئارنۆفسکی (Darren Arnofsky) فیلمێکی بایۆگرافی لەسەر ژیانی ماتۆرسواری بەناوبانگی جیهان ئێڤڵ نیڤڵەوە (Evel Knievel) دروست دەکات.
هەروەها ئەو میدیایە بڵاویکردەوە کە چانینگ تاتوم (Channing Tatum) ڕۆڵی کەسایەتی ئەم ماتۆڕسوارە دەبینێت لە فیلمەکەدا. نیڤڵ پێشتر توانیوویەتی بەسەر ١٤ پاسدا باز بدات لە ئۆهایۆ و ناوی خۆی لە کتێبی گینسدا تۆمار بکات.
نیڤڵ بە خۆهەڵدانەکانی بەناوبانگە و بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ تۆماری جیهان بەناوی ئەم ماتۆڕسوارەوە بووە. نیڤڵ لە ساڵی ٢٠٠٧ و لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئارنۆفسکی دەرهێنەری هەریەک لە فیلمەکانی "Black Swan" و "Noah" ئەمجارە دەیەوێت سینەماکان بەم فیلمە نوێیەی قەرەباڵغ بکات.
سەرچاوە: TheGuardian