سەرجەم براوەکانی بەشی پێشبڕکێی فیلمە کوردییەکانی فێستیڤاڵی دهۆک

17/09/2015    02:48

سەرجەم براوەکانی بەشی پێشبڕکێی فیلمە کوردییەکانی فێستیڤاڵی دهۆک 


Cînema

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


ئێوارەی دوێنێ ١٦ی ٩ی ٢٠١٥ لەمیانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆکدا، خەڵات بەسەر باشترینەکانی بەشداربووی فێستیڤاڵەدا دابەشکرا، سولی ئۆن وێب ناو و خەڵاتی سەرجەم براوەکانی بەشی پێشبڕکێی سینەمای کوردی بۆ خوێنەران بڵاودەکاتەوە:



بەشی پێشبڕکێی سینەمای کوردی چەند خەڵاتێکی لەخۆگرتبوو کە بەم شێوەیە بەسەر باشترینەکاندا دابەشکران:


خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بە هاوبەشی درا بە هەردوو خانمە ئەکتەر فەریدە گەزەر و مەلەک ئۆلگەر لە فیلمی "Come to My Voice " کە لە دەرهێنانی حوسەین کەرابی بوو.




فەریدە گەزەر



مەلەک ئۆلگەر



خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ درا بە ئەکتەری باکوری کوردستان فەیاز دومان لە فیلمی "Song of my Mother" کە لە دەرهێنانی ئیرۆل مینتاس بوو، لەگەڵ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە کە بڕی ٣٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی بوو، دومان ڕاستەوخۆ لەسەر ستەیج خەڵاتەکەی پێشکەش بە منداڵانی ئاوارەی کەمپی دهۆک کرد.



فەیاز دومان



خەڵاتی باشترین سینارۆ بۆ فیلمی درێژی کوردی درا بە فیلمی "نامەیەک بۆ پاشا" کە لەلایەن هیشام زەمان و مەمەد ئەکتاشەوە نووسرابوو







خەڵاتی لیژنەی دادوەران درا بە سینەماکاری باکوری کوردستان کازم ئۆز بۆ فیلمی "Once Upon a Time"






خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیلمی کوردی درا بە هونەرمەند شەوکەت ئەمین کورکی بۆ فیلمی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"







خەڵاتی باشترین فیلمی کوردیی فێستیڤاڵ درا بە فیلمی "Farewell Analog" کە لە دەرهێنانی سینەماکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیوا ئەمین نەژاد بوو





خەڵاتی باشترین فیلمی دیکۆمێنتاریی کوردی درا بە فیلمی "#73" کە لە دەرهێنانی ڕێکەش شەهباز بوو





خەڵاتی دوو باشترین کورتە فیلمی کوردی درا بە هەردوو فیلمی "Yogurt" کە لە دەرهێنانی سینەماکاری باکوری کوردستان تەحسین ئۆزمان بوو، هەروەها فیلمی "A Long Night" کە لە دەرهێنانی کامەران بێتاسی بوو.








خەڵاتی پارێزگای دهۆک بۆ باشترین فیلم کە لە دەڤەری بادینان دروستکرابێت، دەرا بە فیلمی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد"ی هونەرەمەند شەوکەت ئەمین کورکی


خەڵاتی یەکێتی نووسەرانی کورد - لقی دهۆک، کە بۆ باشترین فیلم دابینکراوە کە تایبەتە بە ئازاری نەتەوەی کورد، درا بە فیلمی "نامەیەک بۆ پاشا" کە لەلایەن هونەرمەند هیشام زەمانەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw