مەراسیمی کۆتایی هاتنی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک

17/09/2015    03:50

مەراسیمی کۆتایی هاتنی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک 


Cînema

ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


ئێوارەی دوێنێ ١٦ی ٩ی ٢٠١٥ بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەکتەر و فیلمسازانی میوان و بەشداربوو لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک، مەراسیمی دابەشکردنی خەڵات بەسەر باشترینەکانی هەردوو بەشی بیانی و کوردیی فێستیڤاڵەکەدا لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی دهۆک بەڕێوە چوو. سەرەتای مەراسیمەکە بە ڕۆیشتنی کاستی فیلمەکانی بەشداربووی پێشبڕكێ بەسەر فەرشی سوری فێستیڤاڵدا دەستی پێکرد، پاشان تیپی هونەری میلیی دهۆک چەند تابلۆیەکی سەما و هەڵپەڕکێیان پێشکەش کرد کە گوزارشت بوون لە بەرخۆدان و بەرگریی هێزی پێشمەرگە بەرامبەر بە تیرۆرستان.

دوابەدوای ئەو چالاکییانە چەند وتارێک لەلایەن ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەوە خوێندرایە و دواتریش خەڵات بەسەر باشترینەکاندا دابەش کرا.

لەو مەراسیمەدا ئانا دێمی سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی بەشی کوردیی فێستیڤاڵەکە خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە بەشداری کردنی وەک سەرۆکی لیژنەی دادوەران ئاماژەی بۆ ئەوەیس کرد کە سەرەتا وەک ناوچەیەکی مەتریسدار لە دهۆکی ڕوانیوە لەم بارودۆخەی ئێستادا، بەڵام کە لەم فێستیڤالەدا دهۆکی لە نزیکەوە بینیوە بۆی دەرکەوتووە کە بەو جۆرە نییە.


هەر لەو مەراسیمەدا نووسەر و ڕۆماننووسی کورد عەتای نەهایی یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی دادوەری وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و کە تیایدا سوپاسی شاری دهۆکی کرد کە باوەشی بەڕووی هەزاران ئاوارەدا کردووەتەوە لەم بارودۆخەی ئێستادا لەهەمانکاتیشدا باوەشی بۆ چەندین فیلمسازی کورد و بیانی کردووەتەوە. نەهایی لە درێژەی وتەکەیدا تیشکی خستە سەر گرنگی چیرۆک بۆ سیناریۆی فیلم و وتی: "ئێوە باش دەزانن کە بڕبڕەی پشتی سیناریۆ چیرۆکە و سیناریۆش یەکێک لە سەرەکیترین ڕەگەزی فیلمە، فیلمی کوردی لەگەڵ تەمەنی گەنجی دا، گەلێک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، فیلمسازەکانی کورد توانیویانە، سەرنجی خەڵک و بینەری نوخبەی وڵاتەکەی خۆیان و هەموو دونیا ڕابکێشن و گەلێک خەڵاتی گەورەیان بەدەست هێناوە."













هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw