ئۆرکێسترای رۆژئاوا- رۆژهەڵاتی دیوان، عەرەب و ئیسرائیلیەکان پێەکەوە دەبەستێتەوە

09/11/2014    16:33

ئۆرکێسترای رۆژئاوا- رۆژهەڵاتی دیوان، عەرەب و ئیسرائیلیەکان پێەکەوە دەبەستێتەوە 


Mwsîk

ئەم ئۆرکێسترایە پێک هاتووە لە کۆمەڵێک گەنجی موزیک ژەن لە ووڵاتی ئیسپانیا. موزیک ژەنەکانی پێک هاتوون لە خەڵکی ووڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن وەک میسڕی ، ئێرانی، ئیسرائیلی، ئەردەنی، لوبنانی، فەڵەستینی، سوری و تەنانەت ئیسپانیش.

رابەر و پیانۆژەنی ئەرجەنتینی-ئیسرائیلی ئۆرکێستراکە دانیاڵ بێرن بۆیم Daniel Barenboim و نوسەر و بیردۆزی کلتوری ئەمریکی فەڵەستینی ئیدوارد سعید Edward Said لە ١٩٩٩دا ئۆرکێستراکەیان دامەزراندووە.

مەبەست لە دروست بوونی ئەم ئۆرکیسترایە هاندانی تێگەیشتنە لە نێوان فەڵەستنی و ئیسرائیلییەکان و رێخۆش کردنە بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین.

بێرن بۆیم رونی دەکاتەوە کە "دیوان وەک پڕۆژەیەک بۆ ئاشتی باس کراوە، بەڵام لە راستیدا وانییە. ئاشتی دەستەبەر ناکات، بەڵکو پرۆژەیەکە دژی نەفامی." رابەر و پیانۆژەن لە رێگەی موزیکەوە گفتوگۆ دەکات دەربارەی مانای دیموکراسی و ناسنامەی کلتوری.

ئەم ئۆرکێسترایە بە زۆربەی ووڵاتانی جیهاندا گەڕاوە و کۆنسێرتی کردووە. یەکەم کۆنسێرتیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ٢٠٠٥ لە فەڵەستیین بەڕێوە چوو.

سەرچاوە: Theculturetrip.com










هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw