ئەزمون کردنی رەنگ لای زۆربەمان بە شێوەیەکی بینراوە(visual). شتەکانی دەوروبەرمان رەنگیا هەیە، هونەرمەند رەنگ بەکاردێنێت، وە هەروەها دەتوانین رەنگێک وەبیر خۆمان بێنینەوە. بەلام لای هەندێک خەڵک رەنگ بە شێوازی جۆراو جۆر هەستی پێ دەکرێت کە دەبەسترێتەوە بە دەنگ، رێکخستن، تام و شێوە. مۆسیقا رەنگی هەیە، ژمارە و پیتەکان و رۆژەکانی هەفتەش بە هەمان شێوە: ژمارە ١ سپییە، پیتی L شینە و دوو شەممە سورە.
ئەم دیاردەیە کە پێی دەوترێت synesthesia، ئەگەر خۆت نەتبێت باس کردنی نامۆ دەبێت لە کاتێکدا تەنیا ٤% ی دانیشتوان بەم شێوەیەن کە بۆ ئەوان زۆر دیار و سروشتییە هەر وەک چۆن ئاسمان شینە و گژوگیاش سەوز.
Synesthesia یەکگرتنی کۆمەڵێک هەستە، لە کاتێکدا یەکێک لە پێنج ئەندامەکانی هەستکردن خۆ نەویستانە هەڵدەستێت بە هەست کردن بە شتێکی جیاواز لە کردارە تایبەتییەکەی خۆی. زیاتر لە ٧٠ جۆری جیاواز دەستنیشان کراوە، وەک تامکردنی کات، بۆنکردنی سیمفۆنییەک، وە دیارترینیان رەنگە.
لە ١٩٨٠ دا بەباکار هێنانی پشکنینی تەنوری MRIئەمە روون کراوەتەوە کە لەکاتی Synesthesia دا هەندێک بەشی مێشک چالاک دەبن، بەڵام پێدەچێت ئەمە زیاتر لای هونەرمەندەکان روو بدات.
لەم دواییانەدا ئەم بابەتە زۆر بووە بە جێی باس لە میدیاکان و هەواڵە مۆسییەکان. وەک لە گۆرانیەکانی گۆرانیبێژان Pharrell Williams, Kanye West, Lady Gaga, Dev Hynes and Frank Oceanکە با س لە ئەزمونە رەنگا و رەنگەکانیان دەکەن.
هەر وەک گۆرانی Happy فارێل ویلیام کە رەنگی زەردە. وەک خۆی دەڵێت Synesthesia شتێکی دەگمەن نییە، ئەو شتەی من دەمەوێت بە خەڵکی بڵێم، ئەوەیە کە زۆربەی هونەرمەندەکان هەیانە."
پێدەچێت زیادە رۆییەک لەم ووتەیەی فارێل دا هەبێت بەڵام، Synesthesia مێژویەکی دەوڵەمەندی هەیە لە هونەردا. ئەو کەسە دیارانەی کە ئەم جۆرو هەستەیان هەبووە (ئۆلیڤەر مێسیان، فرانس لیزت، جین سێبێلەس، نوسەری روسی ڤاڵدمێر نابۆکۆڤ، هونەمەند ڤینسینت ڤان کوخ، دەیڤد هۆکنی، مۆسیقاری بەناوبانگی جاز دوک ئیلینگتۆن و مارلین مۆنرۆ.
فارێل دەڵێت: "Synesthesia وەک بەهرەیەک دەبینم، وا دەکات زیاتر چێژ لە گوێگرتن لە مۆسیقا وەربگرم."
یەکێک لە نمونە دیارەکان واسڵی کاندینسکییە Wassily Kandinsky)) کە وێنە ئەبستراکتەکانی بریتیبوون لە ئەزمونی بینینی مۆسیقا لە رەنگ و هێڵ و فۆرمدا. کارێکی ساڵی ١٩١١ی بە ناوی Impression III (Concert) رەنگدانەوەی گوێگرتنی بوو لە مۆسیقای ئارنۆڵد شۆنبێرگ (Arnold Schoenberg)لە کۆنسێرتێکدا. لە کارەکەیدا رەنگی زەردی زەق وەسفی دەنگ دەکات.
کاندینیسکی ئاماژە بەوە دەات کە " رەنگ کلیلی پیانۆیە. رۆح پیانۆکەیە. هونەرمەندیش ئەو دەستەیە کە بە مەبەستەوە رۆح دەلەرێنێتەوە لە رێگای ئەم کلیل یان ئەو کلیلەوە."
کاندینسکی ژەنیاری ئامێری چەلۆ بووە، کە بۆ ئەو رەنگێکی شینی تۆخ دەهەژێنێت.
BBC Cultureسەرچاوە: