گروپی سەهەند کۆنسێرتێکی بۆ پشتگیری لە پێشمەرگە و ئاوارەکانی شنگال   سازکرد.

09/11/2014    16:51

گروپی سەهەند کۆنسێرتێکی بۆ پشتگیری لە پێشمەرگە و ئاوارەکانی شنگال سازکرد. 


Mwsîk

ئامادەکردنی: شاکار غەریب

پێنچشەممە ڕێکەوتی ١٨/٩/٢٠١٤ کاتژمێر ٥ لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی، گروپی سەهەند توانیان ئێوارە موزیکێک سازبکەن کە ماوەی کاتژمیریکی خایاند. ئەم کۆنسێرتە بە هاوکاری کۆرسێکی شەش کوڕ شەش کچ ی پێشکەشکرا کە خوێندکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکان بوون.

لە میانەی لێدوانەکاندا بۆ سولی ئۆن وێب ڕاستی جەمال کوردە، سەرپەرشتیار و ڕێکخەری کۆنسێرتەکە ووتی: "ئێمە وەکو گروپی سەهەند ماوەی هەفتەیەکە سەرقاڵی خۆئامادەکردنین بۆ ئەم کۆنسێرتە. ئەم کارە موزیکیە بریتیە لە ووتنەوە‌و لێدانەوەی هەشت سروود کە حەوتیان سروودی کوردی بوون بە شێوەی کێشی مارش پێشکەشکران، هەشتەمیان وەکو سروودێکی کوردی سەیردەکرێت بەڵام شێوەی مارشی نییە.

خۆتان دەزانن گروپی سەهەند گروپێکی موزیکییە. ڕاستە لە چەندین کلیپیشدا بەشداری کردووە بەڵام لە بەر بارودۆخی ئێستای ووڵات، هەستاین بە ژەنینەوەی ئەو سروودانە، چونکە باردودۆخەکەی ئێستا وا دەخوازێت. خۆتان دەزانن، گروپی سەهەند کۆرسی نییە، بۆیە بەهاوکاری ئەم خوشک و برایانە توانرا کۆرسێک پێکبهێنرێت، لێرەدا دەستخۆشیان لێدەکەم. ئامانجی ئەم کارەمان، پشتگیرەیەکە لە برا پێشمەرگەکانمان و ئاوارەکانی شنگال. ئەوەی لە ئێستادا لەدەستماندێت ئەوەیە کە بەم کارانە پشتیگیری خۆمانیان بۆ دووپاتبکەینەوە".

 شڤان فەریدون وەک کۆرس بەشداری کردبوو ووتی: "من وەکو خوێندکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکان، خۆشحاڵم بە بەشداریکردنم لەم کارە خێرخوازیەدا. لەڕێی ئەم کارەوە پاڵپشتی خۆمان دوپات دەکەینەوە بۆ برا پێشمەرگەکان و ئاوارەکانی شنگال، بەو هیوایەیی بەرهەمەکە جێی ڕەزامەندی هەموولایەکبێت".






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw