کۆنگۆس Kongos باندێکی ئەڵتیرنەتڤ رۆک/پۆپە کە لە ٢٠٠٧ دروست بووە و پێک هاتووە لە چوار برای لێهاتوو، دیلان، دانیاڵ، جێسی و جۆنی کە کوڕی گۆرانیبێژ و هۆنراوە نوسی بەناوبانگی ئەفریقای باشور، جۆن کۆنگۆسن. لە لەندەن و ئەفریقای باشور ژیاون، بەڵام لە ئێستادا لە فیۆنیکس، لە ئەریزۆنا دەژین.
سەرکەوتووی ئەم باندە گەنجە تەنیا لە دەنگ خۆشییاندا نییە بەڵکو، جۆرێک لە گاڵتەجاری لە پێکهێنان و چۆنییەتی مۆسیقاکەیاندا بەدی دەکرێت. وەک جێسی دەڵێت ئەوان "هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ موزیک و کلتوری جیاوازدا گەورە بوون، بەتایبەتی کلتوری ئەفریقا."
ژیان لەگەڵ باوکێکی سەرکەوتووی بواری مۆسیقادا، تەنیا هاندانێکی سەرەتایی بەس دەبێت بۆ کوڕەکانی تا دەست بدەنە یەکەم ئامێری مۆسیقیان. جۆنی رونی کردەوە کە " باوکمان بەڕاستی هانی ئێمەی دەدا، لە تەمەنی٣ بۆ ٤ ساڵی دا خەریکی مۆسیقا بوین. هەر وەک هەموو خێزانێکی دی چۆن هانی منداڵەکانی دەدات بۆ ئەوەی بچنە قوتابخانە، ئەوان هانی ئێمەیان دا تا پیانۆ لێبدەین."
هەردوو گۆرانی " "I'm Only Joking" لەگەڵ "Come with Me Now" لە ٢٠١٤ دا بووە مایەی سەرنجی زۆربەی گوێگرانیان.
Come with Me Now"" لە مانگی سێی ٢٠١٤ دا زیاتر لە ٧٠،٠٠٠ کۆپی لێ فرۆشرا.
سەرچاوە: Kongos.com