کوڕی سەرۆکی فەڕەنسا، پێری ساراکۆزی کە بە مۆسی ناسراوە  DJ و موزیک ژەنێکی بە توانایە.

09/11/2014    17:03

کوڕی سەرۆکی فەڕەنسا، پێری ساراکۆزی کە بە مۆسی ناسراوە DJ و موزیک ژەنێکی بە توانایە. 


Mwsîk

مۆسی کوڕی سەرۆکی پێشوی فەڕەنسایە، نیکۆلاس ساراکۆزیی DJ و موزیک ژەنێکی بە توانایە.   مۆسی ٢٩ ساڵەو حەزدەکات بە نازناوی هونەرمەند بناسرێت، چونکە حەزناکات وەک "کوڕی" ساراکۆزی بناسرێت.

لە چاوپیکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا مۆسی کە گەورەترین کوڕی سراکۆزیە رونی کردەوە " من دەمەوێت وەک هونەرمەندێک بناسرێم، نەک وەک کوڕی فلان،" وە وتی کە مۆسیقا هەمیشە هاندەری بووە، ئەمە لە کاتێکدا لە خێزانەکەیدا نییە. "مۆسیقا بۆ من بابەتێکی تاکە کەسییە، کاتێک هەرزەکار بووم، چەندین مۆسیقام تۆمار کردووە بۆ هاوڕێکانم بە ئامێر و کەل و پەلی سەرەتایی، راهێنانی رەسمی میوزیکیم نەکردووە، بەڵام هیپ هۆپ و هاوس میوزیک کاریگەری زۆریان هەبووە لەسەرم."

پێری ساراکۆزی دەڵێت، ئێستا زۆر دڵخۆشە لەو کاتەوەی باوکی ئیلیسی جێ هێشتووە لە بەرواری ٥/٢٠١٢ دا چونکە ئێستا ئازادە و لە روانگەیەکی کەسێکی سیاسییەوە سەیر ناکرێت.

لە ئێستادا لە فرێنچ ریڤێریا وەکو DJ  کار دەکات لە یەکێک لە یانە شەوانەکان. لە دواتردا دەچێت بۆ مایامی و لاس ڤێگاس و لۆس ئەنجلس.

مۆسی ژنە تازەکەی باوکی خۆش دەوێت، کارلا برونی کە پێشتر مۆدێل و گۆرانیبێژ بووە. بە رای مۆسی کارلا هونەرمەندێکی گەورەیە هەرچەندە دنیای هەریەکێکیان جیاوازی هەیە. "ئەگەر ئاوازیکی بۆ دانێم یان کارێک بکەین بەیەکەوە، تەنیا لەبەر ئەوەیە کە هەمان ئامانجی هونەریمان هەیە."

لە چاوپێکەوتنەکەدا مۆسی ئارەزوی نەبوو باس لە سیاسەت و سەرۆک و بڕیاردەرانی ئێستای فەڕەنسا.

سەرچاوە: Yareah.com




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw