هونەرمەندی ئەمریکی بەهرەمەند، گۆرانی بێژ و هۆنراوە نوس و بەرهەم هێنەر و دیزاینەری فاشن لە فیستیڤاڵی مۆنترێکس جاز لە سویسرا چەندین گۆرانی پێشکەش کرد بە ئامادەبووان وە هەردوو گۆرانی Girl و Marilyn Monroe ی دووەم ئەلبومی تێدا بوو. "٢٠١٤ ساڵی ژنە " ئەمە وتەی فاڕێڵ بوو کاتێک داوایکرد موزیک بوەستێت و بە دەنگی بەرز هاواری کرد بۆ هاندانی هەوادارانی تا شەر بکەن لە پێناو یەکسانی رەگەزی.
فاڕێڵ هەردوو گۆرانی Snoop Dogg's Drop It Like It's Hot و گۆرانی Hollaback Girl ی هونەرمەند Gwen Stefan ی پێشکەش کرد پاشان بە هەردوو گۆرانی Blurred Lines و Get Lucky کتایی پێهێنا.
فاڕێڵ دانی بەوەدا نا هەرگیز بیری لەوە نەکردبۆوە کە گۆرانی Happy هێندە ستایش بکریت. "تەنانەت باوەڕم نەدەکرد هیچ یەکێک لەو ئیشانەی دەیکەم بەو شێوەیە ببێتە مایەی سەرنج." "ئەمە بەشە سحراوییەکەیەتی کە هەر یەکێک جۆرێک لە لێکدانەوەی خۆی هەیە بۆی. وە ڤیدۆکانیان زۆر باشترە لەوەی من." Happy وەک گۆرانی بۆ فیلمی Despicable Me 2 کە لە ٢٠١٣ بەرهەم هێنراوە.
گۆرانی Happy لە جۆری موزیکی (نیۆسۆڵە) و لە ١١/٢٠١٣ دا جارێکی دی بە ڤیدیۆیەکی موزیکی درێژتر بڵاو بۆوە و سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی لە ویلایەتە یەککگرتوەکانی ئەمریکاو بەڕیتانیاو ئوستوڕالیاو ئیرلەنداو نیوزلەندا و ١٩ ووڵاتی دی لە ڕیزبەندی یەکەم دا بوو.
سەرجاوە: Music-News