دوای سێ ساڵ لە ماڵئاوایی کردنی ئه مرو په رده لهسهر پهیكهری كچهگورانیبیژی ئینگلیز Amy Winehouse لادرا كه له كامدن له باكوری لندن دانراوه، پهیكهرهكه به قەبارەی ئاسایی بهبرونز دروست كراوه. جێی ئاماژەیە باوکی ئەیمی لە وتەیەکیدا بۆ ئامادەبووان، کامدن خۆشەویست ترین شاری ئەو بوو هەروەها زۆرترین هەوادارانی لەم شارە بوو. جێی وە بیر هێنانەوەیە ئەیمی واین هاوس لە ساڵی ٢٠١١ لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا لە ماڵاکەی خۆیدا کۆچی دوای کرد، لە ئێستادا خێزانەکەی رێکخراوێکی خێرخوازی لە ژێر ناوی ئەیمی دا بەڕێوە دەبەن بۆ یارمەتی دانی کەسانی توشبوو بە ماددەی هۆشبەرو کحول. لە دیارترین گۆرانیەکانی ئەیمی Back To Black و Rehab، گۆرانیەکانی زیاتر لە جۆری جاز و سۆڵن و ئەیمی بە دەنگە نزمە قوڵەکەی ناسراوە. سەرچاوە:BBC News