پینک فلۆید دوای ۲٠ ساڵ  ئەلبومی تازەی بڵاوکردەوە

09/11/2014    17:42

پینک فلۆید دوای ۲٠ ساڵ ئەلبومی تازەی بڵاوکردەوە 


Mwsîk

دوای ۲٠ ساڵ گروپی موزیکی بەریتانی پینک فلۆید ئەلبومێکی تازە دەردەکات باناوی "The Endless River" کە لە ۱۱/۱٠ ۲٠۱٤ بڵاوکرایەوە. ئەم ئەبلومە باشترین هەڵبژاردەی ئەو کارانەی تێدایە، کە لە ساڵی ۱۹۹۳ دا بەرهەم هاتوە وە تائێستا بڵاو نەکراونەتەوە، لە ئیستادا گۆرانیەکان دەستکاری کراوە و چاککراونەتەوە.

گروپی پینک فلۆید پێش ۲٠ ساڵ ئەلبومی " دیوار"ی بڵاوکردەوە، لە ماوەی ئەم بیست ساڵەدا ئەلبومی تازەیان بەرهەم نەهێناوە. ئەلبومی "The Endless River" پێکهاتوە لە گۆرانیەکانی ساڵی ۱۹۹۳کە بۆ ئەلبومی „The Division Bell" بەرهەمیان هێناوە و بڵاونەکراونەتەوە.
ئەم ئەلبومە تازەیەی پینک فلۆید پێشکەش کراوە بە عازفی کیبۆری گروپەکە Richard Wright کە لە ساڵی ۲٠٠۸ بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوای کرد.

پینک فلۆید گروپێکی موزیکی بەریتانین لەسالی ۱۹٦۵ دامەزراوە. لەسەرەتادا  بەیەکێک لە هەرە گروپە بەناوبانگەکانی جیهان دادەنرێت، کەتائێستا  ۲۵٠ بۆ ۳٠٠ ملێۆن لە بەرهەمە موزیکیەکانیان فرۆشراوە.
کارەکانی پینک فلۆید بە شیوازێ Psychedelic Rock ناسراوە، کە شیوازێکی موزیکی رۆکە لە ساڵی ۱۹٦۵ بۆ ۱۹۷٠ لە بەریتانیاو ئەمەریکا سەریهەڵدا، شیوازێکی ئەزمونگەرای موزیکی بو، تێکەلەیەک لە موزیکی  رۆک و بلوز وجاز و کلاسیک خۆی دەبینێیتەوە.

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw