لە ئینگلیزییەوە: لاڤە محسن
نيمەكا ۆكۆريە، ناسراو به پاتۆرانكين، ئه‌و ڕۆژانه ده‌گێڕێته‌وه که چۆن لەسەر شەقامەكانى گانە نوستووه له‌به‌ر ده‌ربه‌ده‌ربوونی و بێماڵی. گۆرانيبێژى بەناوبانگ بۆ یه‌کێک له ئێستگە‌کانی ڕاديۆی غانا لەماوەى سەردانى بەم دوواييەى بۆ وڵاتەكەی, ده‌دوێت و ئاشكرای ده‌کات كە ئەو خوێندكارى زانكۆى غانا بووە لە ساڵی٢٠٠٧ پێش ئەوه‌ی واز بهێنێت بەهۆى سه‌ختی باری دارایه‌وه.
”دەبوایە لە که‌یپ کۆسته‌وه برۆشتمایا بۆ ئاکرا.. لەسەر شەقامەكانى ۆسو ده‌نوستم تەنها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاته سه‌ختانه به‌رێکه‌م. ئێمە دەبێت وابکەین… بمێنینه‌وه لە ژيان بەهەر جۆرێک بێت... تەنها بژاردە من هەمبوو له‌و کاته‌دا هه‌ر ئه‌وه‌بوو که بمێنمه‌وه له ژیاندا بەهەر شێوەيەك بێت, لەبەر ئەوەى من ته‌نها که‌س بووم که ده‌متوانی كۆرسى خێزانه‌که‌م بگۆڕم چونکه يەكەم منداڵ بووم… من تەنها ده‌مه‌وێت سوپاسی خوای گه‌وره و هەموو ئه‌و كەسانه‌ی كە دڵنیابوون لێم وهەرگيز گومانیان لێ نەكردم“ پاتۆرانكين وتی.
ئەمڕۆ، ئەو يەكێكە لە به‌ناوباگترین گۆرانی بێژه‌کانی ئەفريقا و كە دەتوانێت فەرمانڕەوايى كيشوەرەكە بكات لە روی گۆرانی ووتنەوە له ماوه‌یه‌کی که‌مدا.
هەروەها ڕوونیكردەوە که چۆن نازناوی پاتۆرانكين لێنراوه.
"پاتۆرانكين دراوه پێم لەلايەن هونه‌رمەندێکی به‌ناوبانگه‌وه که لە كەنار دەرياى ئەلفا لە لێيگۆس ناسیم. ئه‌و گیتاره‌که‌ی ده‌ژه‌نی و منیش گۆرانیم ده‌گوت.سه‌رسام بوو که چه‌ن گۆرانیه‌کی خۆش ده‌رچوو. پاشان له ناومی پرسی، پێم گوت ناوم پاتۆريكۆیه. پێمی گوت که ده‌بێت به پاتۆرانكين بانگ بکرێیت. وەك ئەوە وابوو ناوێكم بدرێتێ له‌لایه‌ن شانشينێکی جەمێيكانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه یه‌کسه‌ر قبوڵم کرد.
رانکین به جه‌مه‌یکه‌نی واتا '' رێزێکی زۆر". به‌هۆی ئه‌و ڕێزه‌ی هه‌یبوو بۆئه‌و شێوازه ی که گۆرانیم ده‌گوت، رانکینى زیاد کرد بۆ نازناوی پێشووم که پاتۆ بوو."