Line In-Between ئەلبومێکە کە تەواوی کارەکانی لە ژاوەژاوی شاری نیو یۆڕک تۆمار کراوە بۆ پیشاندانی ئەو راستییەی کە دەنگ و موزیک پەیوەندیدارن. مایکرۆفۆنی Zoom H6 بەکار هاتووە لەگەڵ چەندین مایکرۆفۆنی دی بۆ تۆمارکردنی دەنگ و ژاوەژاوی شارەکە. پاش ئیش کردنێکی زۆر تیایدا توانرەوە کارێکی سەرنج راکیش بەرەم بهێنرێت. ئەم کارە هونەرییە نزیکە لەکاری ئاواز دانەری خەڵکی نیویۆڕک Steve Reich لە ١٩٨٠کاندا، بەڵام ئەم کارە زیاتر مۆدێرنە. پڕۆژەکە لەلایەن ,Wes Batts, Kayla Colaizzi Mike Lauraئەنجام دراوە. وە چەندین وێنەی سەرنج راکێش لە خۆ دەگرێت کە پێک هاتوون لە پیشاندانی جوانی هونەری تەلارسازی شارەکە. وە تەواوی ئەلبومەکە لە ١٠ تراک پێک هاتووە Marcy Playground، 5 Points، Broadway، Transmitter Park، Chinatown.، Grand Central Station، Subway، Wall Street، High Line، Central Park. سەرچاوە: Fubiz.net