ساڵانە و بۆ ماوەی ٤ ساڵ وەک نەریتێک و رێزێک ئێوارەیەکی موزیک بە ناوی ئێوارەی کاروان بۆ کارەکانی کاروان عوسمان سازدەکرا.
هەڵمەت مەحمود، وەک یەکێک لە رێکخەرانی ئێوارەی کاروان بۆ سولی ئۆن وێب دواو ووتی: ساڵانە وەک نەرێتێک و رێزێک کۆمەڵێک هاوڕێ ئێوارەی کاروانمان رێک دەخست ٣ ساڵیان لەناو هۆڵی نیشتیمانی ئەمنە سورەکە بوو لە ١٨/٩ رێکمان دەخست جگە لە ساڵی پار نەبێت بە هۆکاری بوونی کۆمەڵێک کێشە لە سەکۆی ئازادی پارکی ئازادی لە ٢٣/٩ ئێوارەکە رێکخرا.
هەڵمەت ئاماژەی بەوە کرد ئەمساڵیش پێدەچێت بە هۆکاری بارودۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە و هۆکاری نەبوونی دەرفەتی هاوڕێیان نەتوانین ئەو ئێوارەیە رێکبخەین وەک ئاماژەی پێ‌کرد، هەریەک لەم هاوڕێیانە بۆ هیچ مەبەستێکی ماددی نایکەن و تەنها وەک رێزێکە بۆ کاروان.
لە درێژەی قسەکانیدا هەڵمەت ووتی هەر ساڵێک بۆ ئەم ئێوارەیە بە پێی دەرفەت و کاتی هاوڕێیان بۆ ماوەی هەفتەیەک خۆ ئامادە کردنمان بۆ کردووە، هەندێک کات کێشەشمان بۆ دروست بووە بۆ نموونە لە کاتی پرۆڤە کردندا لە ساڵی پاردا دووان لە هاوڕێیانمان نەیانتوانی بەردەوام بن.
جێگەی باسە کاروان عوسمان ساڵی ١٩٦٨، له گه‌ڕه‌کی مه‌ڵکه‌ندی، شاری سلێمانی له‌دایک بووه. ساڵی ١٩٨٨ ئاماده‌یی کشتوکاڵی له "به‌کره‌جۆ" ته‌واوکردووه. پاشان ڕوی له جیهانی موزیک کردووه و ساڵی ١٩٨٦ پله‌ی یه‌که‌می له‌سه‌ر ئاستی عیراق، له ئامێری عوددا هێناوه. یه‌که‌م گۆرانی که خۆی پێناساندووه "گۆرانی ئاهێک" ئاوازی موحه‌مه‌دی ماملێ و هۆنراوه‌ی سیروان حه‌مه‌ڕه‌شید بوو. له ڕۆژی ١٢ی جانیوه‌ری ١٩٨٩دا ده‌ستگیر ده‌کرێت و له ٣٠ ی سێپته‌مبه‌ری ١٩٩١دا له زیندانی "ابو غریب"ی به‌غداد له سێداره ده‌درێت.