یادکردنەوەیەکی ساڵانەیە لە نیۆ یۆڕک   Make Music New York

11/11/2014    02:04

یادکردنەوەیەکی ساڵانەیە لە نیۆ یۆڕک Make Music New York 


Mwsîk

Make Music New York یادکردنەوەیەکی ساڵانەیە لە نیۆ یۆڕک کە ساڵانە لە دوو کاتی جیاوازدا لە ٢١/٠٦ و ٢١/١٢ دا رێک دەخرێت لەلایەن چەندین رێکخەری قازانج نەویستەوە.

لە ئێستادا بۆ جاری هەشتەم، فیستیڤاڵێکی تایبەت لە یەکەم رۆژی هاویندا، ٢١/٠٦ رێک خرا کە ١٠٠٠ کۆنسێرتی بێ بەرامببەری لە خۆگرتبوو لە شوێنە گشتییەکاندا. هاوکات MMNY لە کاتی جیاوازدا لە ٧٢٦ شاری جیهاندا رێک دەخرێت، کە یادکردنەوەیەکی جیهانی بەرهەم هێنانی موزیکە.

بە تەواوی جیاوازە لەگەڵ فیستیڤالەکانی تردا بەو پێیەی کە کراوەیە بۆ هەر کەسێک کە بیەوێ بەژداری بکات.

لە کاتژمێر ١٠ی بەیانییەوە بۆ ١٠ ی شەو، چەندین موزیک ژەن لە هەممو تەمەنەکان و بیرو باواڕی جیاواز و لو موزیکی هیپ هۆپەوە تا دەگات بە ئۆپیرا، لە جازی لاتینییەوە بۆ رۆک و ئەنجامدانی پێرفۆرمانس لەسەر جادە و قەراغ شۆستەو پارک و باخەکان و تەنانەت سەرقەبرانەکانیش.

ئەم فیستیڤاڵە بۆ هەرکەسێک ئارازووی بەژداریکردنی هەبێ. لەم چوار سالەی دوایی دا لە هەریەکێک لە فیستیڤاڵەکان زیاتر لە ١٠٠٠ کۆنسێرتی بێ بەرامبەر رێک خراوە.

سەرجاوە: Makemusicny.org












هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw