لە ژێر ئاسمانی چەماوەدا

11/11/2014    02:14

لە ژێر ئاسمانی چەماوەدا 


Şano

رۆزمێری لی بە باشترین راهێنەری سەمای خەڵک و شوێن دادەنرێت. ئیشکردن لەگەڵ کۆمەڵێک سەماکاری راهێنراو رانەهێنراو، گەنج و پیر، سەماکەی جۆرێک لە مێژویەکی دەگمەنی هەستیاری شوێنێکی دیاری کراوی پیشاندا.

بۆ فیستیڤاڵی میڵتن کینیس، لی کارێکی بۆ کڵێسای دار ئەنجام دا. کڵێسای دار پارچە زەوییەکی فراوانە، دارەکان بەشێوەیەکی وا چێندراون کە جێگەی هەمان هێڵی دیوارەکانی کڵێسای نۆرویچیان گرتۆتەوە. کارەکەی لی پێک هاتبوو لە ١٠٠ سەماکار و مۆسیقاکەی لە لایەن موزیک ژەن و دروستکەری ئامێری مۆسیقی، تێری مان داڕێژرابوو.

پلان دانەرانی شارۆچکەکە کاتێک میڵتن کینیسیان بنیاتنا، مەبەستیان ئاشکراکردن و زیندو کردنەوەی پەیوەندی خەڵک بە رابردووەوە بوو تا وا لە دانیشتوانەکەی بکات زیاتر لە لە مێژووەکەی تێبگەن  و بیبەستنەوە بە ماڵە تازەکانیانەوە نمونەی ئەمەش کڵێسای دارە.

"ویستم ئەم شوێنە بەخەبەر بێنم لەگەڵ جوڵە و ووزەی لە ناکاو و دەنگ، لە لایەکی تریشەوە دەمویست سەرنجی خەڵکی بۆ جێگرییە گونجاوەکەی ئەم شوێنە رابکێشم. حەقیقەت هەمیشە لەگەڵ خەودا تووشی پێکدادان دەبێت لە ئیشەکانمدا. خلیسکان، پێ دانانی ناڕێک، با، باران، ژاوەژاو، دۆخێکی رەقی چاوەروان نەکراو و دەوەنی دارەکانی کڵێساکە هاندەرن بۆ گەشەیەکی نوێ و وام لێدەکەن  بەردەوام بم لەسەر پەنجەی پێکانم."

"(لەژێر ئاسمانی چەماوەدا) پرۆژەیەک بوو لە خەیاڵمدا، نەمدەزانی دەبێتە راستی، وە لە مانگی ١٢/٢٠١٣ دا خەڵاتی بێ هاوتای کۆمەڵەی هونەری بەڕیتانیای پێ بەخشرا. "

سەرچاوە: The Guardian












هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw