کۆمپانیای سەمای ئایاریتس نمایش لەسەر پەناهەندە و سەفەر دەکات

11/11/2014    02:28

کۆمپانیای سەمای ئایاریتس نمایش لەسەر پەناهەندە و سەفەر دەکات 


Şano

کۆمپانیای سەمای ئایاریتس نمایشێک بەناوی  “Planites” لەسەر ژیانی ناو شارە هاوچەرخەکاندەکات. کاریۆگراف پاتریسیا ئەپێرگی لە کارە هونەریەکانیدا گرنگی دەدات بە کەسایەتی و بیرەوەری و چیرۆکی پەناهەندە، ئەوانەی ژیانیان لە جانتاکەیاندایە. پاتریسیا ئەپێرگی دەڵێت: "بابەتی کاری ئێمە ئەوکەسانەی کە دەگوێزنەوە بۆ دەوروبەرمان، ئەوانەی سەفەردەکەن، جاگەر خۆیان ئەو سەفەرەیان هەڵبژاردبێت، یان لەژێرفشاردا سەفەریان کردوە. لەم جۆرەکەسانە پەناهەندەی دەگرێتەوە، کە بۆ ئێمە چیرۆکەکانیان جێگای تێڕامانە. چ شتێک لەگەڵ خۆیاندا دەهێنن بۆ ئەو شوێنە تازەیە؟ چی شتێک لەگەڵ خۆیاندا دەبەن؟ چۆن خۆیان دەگونجێنن، یان چی لە بیرەوەریاندا ماوە؟"

سەماکار ئەلیاس چاتزیگێۆرگیۆ بەمشێوەیە باسی کارەکە دەکات: "نمایشەکە پەیوەندی بە بەریەک کەوتنی کۆمەلگەو مرۆڤەوە نیە. ئێمە کار لەسەر کەسایەتیەکی تایبەتی دەکەین، ئەوانەی سەفەردەکەن و لەگەڕاندان، ئەم کەسایەتیە دەکرێت پاناهەندەیەک بێت یان ئەوانەی لە شوێنەکانیان دەرکراون، گەشتیارێک یان ئەوکەسانەی کە ماڵیان نیە و بەبەردەوامی لە گەڕاندان. ئێمە دەمانەوێت بەدوای ئەوەدا بگەڕێین، چی لە جانتاکەیدایە؟ چۆن خۆی  جیادەکاتەوە و هەست بەچی دەکات؟"

ئەم گروپە هەوڵیانداوە، کۆدە موزیکیەکانی کلتورە جیاوازەکان بخوێنێتەوە، لەناو زمانی سەمادا بیگونجێنێت.

ئەمان خۆیان فێری سەمای کێلتەکان و فلامینکۆ و سەمای ئەفەریقی کردوە، هەوڵیانداوە بەدوای ئەوەدا بگەڕێن، چۆن ئەو توخمە کۆمەڵایەتییانەی لەدەرەوەی شوێنێکەوە دێن و خۆیان دەگونجێنن.

ئەم نمایشە لەلایەن" Modul Dance” فەند کراوە، کە پرۆگرامێکی ئەوروپییە ، هەوڵدەدات یارمەتی ئەوە بدات لە شارەکاندا سەفەرکردن دروستبێت.

کۆمپانیای سەمای ئایاریتس تائێستا ئەم بەرهەمەیان لە ئەسیناو بیرمینگهام و لیسابۆن نمایشکردوە، لەداهاتودا  شاری درێزن و لێۆن و پاریس نمایشدەکرێت.






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw