شانۆیی

11/11/2014    02:34

شانۆیی "شاری سێرک" نمایشکرا 


Şano

ئامادەکردنی: شاکار غەریب

بە هاوکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەڕێوبەرایەتی هونەری شانۆ، شانۆیی "شاری سێرک" نمایشکرا و ڕۆژانی دوایی کاتژمێر ٤:۳٠خولەک لە هۆڵی ڕۆشنبیری شانۆیی سێرک نمایشدەکرێ کەداهاتی ئەم بەرهەمە تەرخانە بۆ نەخۆشخانەی "هیوا" .

بورهان قەرەداغی دەرهێنەری شانۆگەرییەکە بۆ سولی ئۆن وێب ووتی :"ئەم شانۆییە پێکهاتووە لە ۲۲ئەکتەر کەخۆبەشخانە کاریان کردووە کە هەموو داهاتی ئەم نمایشە بۆ نەخۆشخانەی هیوایە هەرچەندە قەیرانێکی دارایی ڕووی کردۆتە هەرێم بەڵام ئێمە چاپوکانە لەگەڵ هاوڕێیان خۆشبەختانە توانیمان نمایشەکە بگەیەنینە جێی خۆی چونکە هونەری شانۆ هەڵگری پەیامی ئاشتیی و لێبووردن و جوانییە دەتوانێ لە هەموو ژانرەکانی کۆمەڵ بدوێ و منداڵانیش بێبەش نەکا لەو بەخشندەیی خۆی زۆر شادم کە منداڵێکی زۆر دەبینم لە هۆڵەکەدا و پێویستە دایک و باوکان جگەرگۆشەکانیان بێننە هۆڵە نمایشەکان ساتێکی ئارام بژین دوور لەو ژینگە قەرەباڵغەی دەرەوە دووبارە دەست خۆشی لە هەموو لایەک دەکەم هیودارم کارێکی پڕ لە خێرخوازی بێ بۆ گشت منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێر پەنجە".

باوان عەلی کارەکتەری سەرەکی شانۆییەکە ووتی:"بەندە وەکو ڕۆڵی سەرەکی نواندنی کەسایەتی "زمزم"دەگێڕا ئەم کارەکتەرە کەسایەتیەکی شەڕنگێزخوازی هەبوو ئامانجی سەرەکی ئەوە بوو کە حەزیدەکرد کۆی دەسەڵاتە گروپە سێرکییەکان بۆ خۆی بێ و ئەوانیتر بچنە ژێر ڕکێفی خۆیەوە بۆیە لەدواجاردا شکست دەهێنێ و کۆی خەونەکانی پووچ دەبن ".

نمایشکاران پێکهاتبون لە (باوان عەلی -پاڤێڵ بەرزنجی -دەرسیم عومەر -هەستیار ڕەسوڵ -هەرێم بەرزنجی -محەمەد هێرش -کۆدیار ماهیر -دییە عەلی -کارژین بەهێز -هێلین هاوڕێ -کۆژین کامیل -سێوە سوڵتان -هیوا نەبەز -نووا غەفار -ڕەهەند ڕێبوار -شانیا عەبدولکەریم -ڕەند محمەد -شنیار بەختیار -هێمن هادی -هەنار ئامانج -هەڵۆ محەمەد -بێستون بەرزان)

شاری سێرک لە نووسینی (ئانیتا ئالین)ەو وەڕگێڕانی (ڕزگار کەریم)ەو دەرهێنانی (بورهان قەرەداغی)یە.












هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw