شانۆیی The Maids: بەشێک لە نارسیزم، زیادەڕۆیی، پارانۆیا

11/11/2014    02:49

شانۆیی The Maids: بەشێک لە نارسیزم، زیادەڕۆیی، پارانۆیا 


Şano

کۆمپانیای سیدنی بۆ شانۆ زۆر بە پێزەوە شانۆیی كارەکەرەکان (The Maids)ی شانۆ نوسی فەڕەنسی جین جێنێتی پێشکەشکرد وەک بەشێک لە فیستیڤاڵی سەنتەری لینکۆڵن. براوەی خەڵاتی ئەکادیمی کەیت بلانچێت و ئیسابێلا هاپێرت رۆڵی کلێر و سۆڵناج پاپین دەگێڕن کە هەردوو کچە کارەکەرەکەی ناو ئەم شانۆییەن. هەردوکیان سەرقاڵی پلانێکی سادۆ-ماسۆشیزمین (چێژ وەرگرتن لە ئازاردانی بەرامبەر) بۆ کوشتنی خاوەن کارەکەیان. بۆ ماوەیەکی زۆر ئەم بەرهەمە کە دەرهێنەرەکەی بێندیکت ئەندرووە بووە جێی باسی میدیاکان لە سیدنی.

بە پشت بەستن بە چیرۆکێکی راستەقینە، ئەم شانۆیەی جین جێنێت بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٤٧ پیشاندرا کە ١٣ ساڵ دوای روودانی کوشتنەکە بوو. شانۆکە لێکدانەوەیەکە بۆ جیاوازییە چینایەتیەکانی کۆمەڵگا، وە جارێکی دی لە ٢٠١٣ دا لە ئوستورالیا پێشکەس دەکرێت.

کلێر و سۆڵناج پاپین دوو خوشکی فەڕەنسین وەک کارەکەر بۆ ژنێکی جوان و دەوڵەمەند کار دەکەن. پەیوەندییان لەگەڵ خاوەن کارەکەیان، کە ئیلیزابێث دێبیکی رۆڵەکەی دەبینێ باش نییە. ئەم جۆە پەیوەندییە کاردەکاتە سەر هەردوو کارەکەرەکە و دەبێتە هۆی لەکەدارکردن و بچوک کردنەوەیان. ئەم کاریگەرییە دەرونییە دەبێتە هۆی بە ئاگا هێنانەوەیان. هەر کاتێک خانم لەوێ نابێت، ئەوان رۆڵی خاوەن کار دەبینن و بە چەندین شێوەی جیاواز دەیکوژن. وە جار بۆ دوای جار ئەم هێڵەی بەینی فەنتاسیا و واقیع لێڵتر دەردەکەوێت لە شانۆکەدا.

جین جینێ 1910-1986, رۆمان نوس و شاعیر و شانۆ نوس و چالاکوانێکی سیایسی فەڕەنسی بووە و زۆربەی ژیانی گەنجی وەک لەشفرۆش و تاوانبارێکی دز بەسەر بردووە و تەنانەت حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا دراوە. ئەمە لە کاتێکدا پاپلۆ پیکاسۆ و جین پاوڵ ساترێ و چەندین کەسی دیاری ئەو سەردەمە داوای ئازاد کردنیان کردووە.

سەرچاوە: New York city Theatere.com






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw