شانۆیی (ساڵی ئاشووب)  لە ئێران نمایش دەکرێت

11/11/2014    02:54

شانۆیی (ساڵی ئاشووب) لە ئێران نمایش دەکرێت  


Şano

شانۆیی (ساڵی ئاشووب)  لە ئێران نمایش دەکرێت

شانۆیی (ساڵی ئاشووب) لە نووسینی (عەباس مەعرووفی) ئامادەکردن ودەرهێنانی (گۆران عەلی کەریم)  لەئێستادا سەرقاڵی بەشداری پێکردنی شانۆییەکەن لە یانزەهەمین فیستیڤاڵی شانۆیی کورد لە سەقز. شایەنی باسە دەرهێنەر لەم ڤیستیڤاڵە بۆ جاری دووهەم  وەک دەرهێنەر بەشدار دەبێت.

لە ئێستادا  بەرەو بەشداریکردنیان لە یانزەهەمین ڤیستیڤالی شانۆی کورد لە سەقز خۆیان ئامادە دەکەن کە بڕیارە  رۆژی هەینی کە دەکاتە ١٢-٩-٢٠١٤ شانۆیی (ساڵی ئاشووب) لە شاری سەقز لە  ڤیستیڤالدا نمایش بکرێت.

ئەم کۆمەڵە هونەرمەندە بێئەوەی هیچ هاوکارییەکیان بکرێت چ لەلایەن مادی و چ لە لایەن کەرەستە بۆ ئەنجام دانی شانۆییەکە وەک دەهێنەرگۆران عەلی کەریم دەڵێت: " چواردە ساڵ بەر لە ئێستا لەگەڵ هاورێم ( پێشڕەو حسێن ) چووینە دەرەوەی هەرێم  ئەو کات زەمەنی دوو حکومەتی بوو نان تەنها لە پارەی گومرگدا بوو بەڵام زۆر لە ئێستا زیاتر رێزیان لە هونەر دەگرت و هاوکارییان دەکردین ،جێی شەرمە بۆ ئەم پایتەختی بەناو رۆشنبیرییە و هەموو بەرپرسەکانی . چونکە هەرکارێکی هوونەری و رۆشنبیری دەکرێت تەنها پەیوەندی بە بەرهەم هێنەریەکانیەوە هەیەو کۆمەڵێ مشەخۆر خۆیان دەکەن بە خاوەنی".

ئەم شانۆگەریە لە ٢٠بۆ٢٣-٢-٢٠١٣  لە هۆڵی رۆشنبیری نمایش کراو ئەنجامێکی باشی بەدەست هێنا .

 ئەو کۆمەڵە هونەرمەندەی کار لەم شانۆییەدا دەکەن پێک هاتوون لە دەرهێنەر گۆران عەلی کەریم، یاریدەدەری دەهێنەر باوان محمد، بەرێوبەر بەیار کەمال، دانەری میوزیک نەهرۆ عبدالله، ئەکتەران ڕۆژ فایەق ، نیاز لەتیف، رووبار ئەحمەد لەگەڵ بەهمەن واحد.

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw