دەرهێنەری پۆڵۆنی رۆمان پۆلانسکی کە پێش ٤۷ ساڵ فیلمی "سەمای خوێنمژەکان" The Fearless Vampire Killers ی بەرهەم هێناوە، لەساڵی ۱۹۹۷ ئەم بەرهەمەی لەشێوەی شانۆی موزیکیدا لە شاری ڤینسیا نمایشکردوە، ئەم شانۆیە سەرکەوتنی زۆری بەدەست هێناوە، بە چەند زمانێکی ترو لە وڵاتی جیاواز ئەم بەرهەمە نمایشکراوە، لەبەر سەختی وەرگێڕانی دەقی ئەم شانۆیە بۆ زمانی فەرەنسی، ئەم بەرهەمە بۆیەکەم جارە پاریس لەسەر هۆڵی Théâtre Mogador دەبینرێت. پۆلانسکی دەربارەی وەرگێڕانی ئەم بەرهەمە شانۆییە بۆ زمانی فەڕەنسی دەڵیت: " تۆزێک لەفەڕەنسا دەترسام، چونکە ئەم بەرهەمە بەئاسانی بۆ زمانی فەرەنسی وەرنەدەگێڕدرا. دەقەکە بە زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی ئاسان دەوترا، بەڵام بۆ فەرەنسی سەختبو، بۆیەکەم جار کە دەقەکەم بەزمانی فەرەنسی بینی، یەکسەر هەستمکرد، بۆ زمانی فەرەنسیش دەگونجێت." پۆلانسکی زۆر هیوای هەیە، ئەم بەرهەمە ببێتە رەزامەندی بینەرانی فەرەنسا. دەڵێت: " هەوادارانی بابەتی "خوێنمژ" لە چەند ساڵی رابردودا روو لە زیادبون دەکات، هەروەها کاری شانۆی موزیکیش، لەوانەیە ئەم بەرهەمە لە پاریس سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، چونکە ئەم شێوازە لە نمایشکردن لە ئێستادا لەفەرەنسا نامۆنیە. کاتی خۆی کە ویستم ئەم شانۆیە بۆ پاریس بهێنم، زۆرکەم هۆڵی شانۆ هەبو کە نمایشی شانۆی موزیکی بکەن، لەو وەختەدا دەبوە کارەسات، گەر نمایشبکرایە. سەمای خۆینمژەکان تائێستا لە ۱۲ وڵاتی جیێاواز ٦۷۲۱ جار نمایش کراوە و زیاتر لە ۷،۳ ملیۆن بینەری هەبوە، چاوەڕێدەکرێت لە پاریس هەمان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.