شانۆ لە بۆشایی کراوەدا

11/11/2014    03:09

شانۆ لە بۆشایی کراوەدا 


Şano

کۆمپانیای Heartbreak Productioin چەندین شانۆی نمایش کرد لە باخچەی بۆتانی شیفیڵد لە بەڕیتانیا.

 کۆمەڵێک کاری ناوازەی تێکەڵ لە هاوسەرگیری و ئەفسانە و کوشتن، شانۆیی Macbeth, Peter Pan and Pride & Prejudice لە باخچەیەکی کراوەی ووڵاتی لەندەن لە مانگی ٧ و ٨ دا نمایش کرا.

ئەم باخە لە ساڵی ١٨٣٦ دا دروست کراوە‌‌و رووبەرەکەی ١٩م٢، لە ئێستادا ١٥ باخچەی جیاوازی تێدایە کە گوڵ و داری لەسەرانسەری جیهانەوە تێدا روێندراوە.

لەسەرەتادا شانۆی تراژیدی Macbeth مەکبێثی ویلیام شکیسپیر نمایش کرا، کە باس لە شایەکی زۆردار و ژنە گومڕاکەی دەکات. پیتەر پان و کوڕە وونبووەکان یەکێکی دی بوو لە شانۆکان کە لە شاکارە سەرکەشەکانی سەدەی ٢١. پاشان بۆ سەدەی ١٩ و شانۆیی Pride & Prejudice نمایش کرا. باخ و گوڵی گەشاوە دیمەنێکی گونجاو بوون بۆ نمایش کردنی ئەم شانۆییە کە باس لە کۆمەڵگای باڵای ئەو سەردەمە دەکات.

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw