سەمای کچێک لە یادکردنەوەی رۆژێکی ئاینیدا

11/11/2014    03:21

سەمای کچێک لە یادکردنەوەی رۆژێکی ئاینیدا 


Şano

"زۆربەی خەڵک رۆژویان گرت لە رۆژی پیرۆزی ئاینی یەهودییەکان، بەڵام من بە سەماکردن بەسەر رێگایەکی خێرادا یادم کردەوە."

لە رۆژی پیرۆزی یەهودییەکاندا، (يوم الغفران) ، کچێکی گەنج بە سەمایەک یادی ئەو رۆژە دەکاتەوە. "کاتێک لە بەرزی ٥ مەترەوە خۆت هەڵدەواسیت و تەنیا پشت بە پارچە قوماشێک و جەستەی خۆت دەبەستیت، ئەو هەستە نامۆیەت لا دروست دەبێت کە بریتییە لە تەرکیز کردن و هاوسەنگ بوون."

لەو رۆژە پیرۆزەدا خەڵکی بەرۆژو دەبن و داوای لێخۆشبون دەکەن لە خوا. بەڵام ئەو بەرۆژو نابێت، چونکە پێی وایە هەر کەسێک رێگا و شێوازی تایبەتی خۆی هەیە لە یادکردنەوەی دا. "رێگای من بۆ ئەمە بەدەست هێنانی ئاشتییە لەگەڵ هۆش و جەستەم دا، بە دەست هێنانی هەستی راستگۆیی و تەرکیزکردنە لە هەمان کاتدا سەرنج راکێشانی خەڵکییە."

بەشێک لە رۆژو گرتنەکە، لێنەخوڕینی سەیارەیە. "بۆیە کاتێک هەموو جادەکە چۆڵ بوو، من بە پارچە قوماشێک بەسەرەو خواری لە ناوەڕاستی جادەیەکی خێرادا خۆم هەڵواسی."

سەرچاوە: Cool-thing.net















هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw