سەمای شەش و حەوت

11/11/2014    03:30

سەمای شەش و حەوت 


Şano

گروپی سەمای تاۆ لە ٢٠٠٨ دا لە بەیجین ی ووڵاتی چین دامەزراوە لە لایەن کۆریۆگرافەر تاۆ یی. دامەزرێنەری ئەم گروپە پێی وایە هەر تاکێک و جەستەی هەر کەسێک کۆمەڵێک جوڵەی سەرنج راکێش و تایبەت بە خۆی هەیە، وە ئەمانە لە رێگەی سەماوە کۆدەکرێنەوە.

لە رۆژانی ٢٠ و ٢١/١٠ سەمایەکی نوێیان پێشکەش کرد کە بە سەمای ٦و٧ ناسراوەو تەواوکەری سەمای پێشوی ٤و٥ کە زنجیرە سەمایەکە. لەم زنجیرەیەدا کۆریۆگرافەر دەیەوێت جەستەی مرۆڤ وەک فۆرمێکی بینراوی پاک پیشان بدات و سەماکەی دوور بێت لە شێوەی گێڕانەوەی چیرۆک یان پیشاندانی بابەتێک.

ژمارە ٦ بریتییە لە شەش سەماکاری بەشداربوو کە سەمایەک پێشکەش دەکەن کە رێکخراوە لەگەڵ ئەو دیمەنە سروشتییەی کە بە روناکی دیزاین کراوە لە لایەن دیزاینەری سویدی Ellen Ruge. وە ژمارە ٧ دەبێت بە جوڵەی پێکەوەیی بەردەوامی سەماکارەکان کە لەگەڵ موزیکێکی میللی چینی رێکخراوە لە لایەن ئاواز دانەر Xiao He.

سەرچاوە: sadlerswells.com













هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw