سەمای ۱جار خۆتو تەواو نمایشکرا

11/11/2014    03:36

سەمای ۱جار خۆتو تەواو نمایشکرا  


Şano

ئامادەکردنی : شاکار & هەڵوان

گروپی لەیزین بە هاوبەشی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆ سەمای یەک جار خۆتو تەواو کە کۆریۆگرافی هاوڕێ کەمال بوو نمایشکرا، وە هاوکات ڕۆژانی ۲۹و٣٠\٩ بەردەوام دەبێ .

توانا نەوزاد سەماکار ووتی:"من ڕۆڵی سەماکارم دەبینی و یەکێک لە کارەکانی ئەم نمایشەم وەرگرتبوو، چیرۆکی نمایشەکە بەکورتی باس لە دووبارەبوونەوەی یەک لە دوا یەکەکانی دەکات ، چۆن ژیان بە شێوازێکی سەپێنراوانە بەسەر یەک هاتووە و (یەک جار خۆتو تەواو) هەمان ئەو مانایە دەگەیەنێت ، ڕۆڵی منیش هەروەکو هەر وەکو هەموو تاکەکانی ترە".

 هاوڕێ کەمال کۆریۆگراف و سەماکار ووتی:"ستایلی ئەم کارەمان مۆدێرنە(هاوچەرخە) ئەمە دووەم کاری منە کەبەم ستایلە کارم لەسەر کردووە واتا سوود وەرگرتن لە هەموو ستایلەکانی تر تەنانەت لەم ئیشەدا هەنێ جووڵەی جەنگی بوو بەکارمهێناوە ، قورسیش نەبوو بۆ من چونکە سەماکاران خاوەنی جەستەیەکی لەبار بوون بۆ ئەم نمایشە ،ئێمە باسی ژیانی تاکمان کردووە لە کۆمەڵگادا کەچۆن تاکێک لەدایک دەبێ و دواجار بەر ڕەگەزی بەرامبەری دەکەوێ ئەمیش چۆن جارێکیتر تاکێکیتر دەخاتەوە کەئەمە دەبێتە دووبارە بوونەوەی ژیانەکەی خۆی بۆیە ناوی کارەکامان یەک جار خۆتۆ تەواو بوو".

-ئایا سودت لە پینا پاوش وەرگرتووە؟ ستایلی کارکردنی من لەسەمادا ستایلێکی هاوچەرخە یاخود مۆدێرنە، بەسود وەرگرتن لە هەمو ستایلە جیاوازەکانی سەما بەتایبەت باللێت ، وەتەنانەت سود وەرگرتن لە هەندێک تەکنیکی هونەرە جەنگیەکان و جوملاستیک، بە پێی پێویستی کارەکەم، لە دنیادا چەندین جۆرو ستایلی سەما هەیە وەلەناو هەر ستایلێکیشدا چەندین ئەستێرەی دیار هەیە کە کاریان کردوە و یاخود ئێستا لە کاردان، کە ئەمە شتێکی حاشا هەل نەگرە، گەر بێینەوە سەر ئەسلی پرسیارەکەش، پینا یەکێکە لەو ئەستێرە گەشاوانەی دنیای سەمای مۆدێرن، کە بەداخەو لە سالی ٢٠٠٩دا مالئاوای لە ژیان کرد، لە هەمو نمایشەکانی پینادا تایبەتمەندی خۆی پێوە دیارە کە ئەمە بە رونی دەبینرێت چ لەروی بەکار هێنانی جەستەی سەماکار و مۆزیک و سینۆگرافیو....هتد، وەکو ئەوەی کە من سودم لە پینا بینیبێ بە ئەکیدی سودم لێ بینیوە وەکو پێشتریش ئاماژەم پێدا سود لەهەموو جۆرە ستایلێکو شێوازێکی کار کردن دەبینم، بەڵام وکو ئەوەی من تەقلیدی پینا بکەم و کارەکانی ئەو بە جۆرێکی تر نمایش بکەم نا نەک ئەوە ناکەم بەڵکو زۆریش قورسەو ناتوانم.

 ڕووبار مارسیدس سەرپەرشتیاری هونەری ووتی:"ڕاستە لەم بارو دۆخەی ئێمەدا کە ئێستاهیچ بودجەیەک نییە بەتەواوی ناکرێت ئێمە وەک گروپی لەیزین هیچ چالاکییەکمان نەبێ لەبەر ئەوە زۆر بە هەژارانە ئەم کارە مان ئەنجامدا زۆر سوپاسی پەیمانگای هونەرە جوانەکان دەکەین لەگەڵ ئەواندا کارەکانمان کرد بەهاوبەشی کە هەم لە ڕووناکی و شوێنی پڕۆڤەو نمایش هاوکاریان کردین".

ستافی ١ جار خۆت و تەواو پێکهاتوون لە هەریەک لە(سەماکاران مینا نیاز -توانا نەوزاد -ئەرین ئیبراهیم -سەما عەبدولکەریم -شەپۆل عەزیز -هانا ئاکۆ -ڤانیا فەرهاد -هاوڕێ کەمال -کۆریۆگرافی هاوڕێ کەمال -سەرپەرشتیاری هونەری ڕووبار مارسیدس -هونەرییەکان هیران موحەمەد -ڕووناکی هەڵوێست تاهیر -هەورامان ‌ساڵح -مۆنتاژی موزیک بەرهەم جەلال)





هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw