سەماکردن تەنیا فۆڕمێکی هونەری نییە، رێگایەکە بۆ ژیان. لە کاتیکدا، ئەو جلانەی لەبەر دەکرێن بە دڵنیاییەوە فۆرمێکی هونەرین. فاشن بەشێکی گەورە پێک دێنی لە سەمادا، جل و بەرگ ناوەڕۆکێکی دی زیاد دەکات بۆ کەسایەتی سەماکار. لە جیهانی ئەمڕۆدا تەنانەت لە کاتی راهێنانیشدا، فاشن بەشێکی گەورەیە لە سەما. چونە ناو هۆڵی راهێنان بەو جل و بەرگانەوە کە وینەو گرافیکیان لەسەر بوە بە عادەت. وەکو ئەوە وایە بچیتە ناو پیشانگایەکی فاشنەوە. ستایڵی زۆر شێتانە و رەنگی گەش و بریقەدار و دیزاینی سەرنج راکێش بەرچاو دەکەوێ. جل و بەرگەکان درێژکراوەیەکن لە کەسایەتی سەماکار. بۆ نمونە، لە زۆربەی پۆلی سەماکان دا، یان هۆڵی راهێنان کچان ستیانیکی وەرزشی لەبەر دەکەن لەگەڵ لگینگی رەنگاوڕەنگ. بۆ کوڕانیش بە هەمان شێوە، ناترسن لە پۆشینی ئەو جلانەی خۆیان دەیانەوێ بێ گوێدانە ئەوەی خەڵکی چی دەڵێن. فاشن لەگەڵ سەمادا بووە بە شتێکی باو، کەواتە مەترسە لە لەبەر کردنی جلی رەنگ زەق و رەنگاو رەنگ وە بیرت بێ جلەکانت بەشێکن لە کەسایەتی تۆ کە دەتوانیت بۆ سودی خۆت بەکاریان بینیت. سەرچاوە: World of Dance