JR ناوی ئەو هونەرمەند و فۆتۆگرافەرەیە کە زیتار ئیش بە رەنگی رەش و سپی دەکات ئەم هونەرمەندە هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی ٤٠ سەماکار و وێنەگرتنیان ٥٠ مەتر بەرزتر لە زەویەوە لە ئۆپێرا گارنییەر لە پاریس. سەماکارەکان جلی رەش و سپی خاڵ خاڵ دەپۆشن کە ئەمە یەکێکە لەو پڕۆژانەی هونەرمەند خەونی پێوە دەبینی. بە رای ئەو جادەکان "گەورەترین گەلەری هونەریین لە جیهاندا." لە کارەکانی JR دا هونەر و کردار یەکدەگرن بۆ دربڕینی هەست کردن بە بەرپرسیارێتی، ئازادی، شوناس و سنورەکان. JR ناسنامەی خۆی ئاشکرا ناکات و وەک فۆتۆگرفەرێک خۆی دەناسینێت. سەرچاوە: Fubiz.net