ژن وەک قوربانی جەنگ لە شانۆیەک دا

11/11/2014    04:19

ژن وەک قوربانی جەنگ لە شانۆیەک دا 


Şano

لە یەکێک لە شارۆچکەکانی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، شاکاری (روخاو، Ruined) باس لە نەرم و نیانی رۆحی مرۆڤەکان دەکات لە کاتی جەنگ دا و کەسایەتی ماما نادی کە ژنێکی بیرتیژی  بازرگانە رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێتت. ئەو پرسیارانەی لێرەدا دێنە پێشەوە بابەتی هەستیارن، خۆیان لەوەدا دەبیننەوە ماما نادی ئەو ژنانەی داڵدەیان دەدات دەیان پارێزێت یاخود قازانج بە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەگەیەنێت، تا چەند دەتوانێت لەمە بەردەوام بێت؟ ئایا نرخ دادەنرێت لەسەر ژیانی مرۆڤەکان؟

لە ناوچەیەکی وەک کۆنگۆ کە گیرۆدەی جەنگی ناوخۆ و وێرانەیە، چارەنوسی چەندین ژنمان بۆ روون دەبێتەوە کە لاشەیان قوربانی مەیدانەکانی جەنگن.

دیمەنەکانی شانۆکە لە باڕێکی سەرپێیدا روودەدات کە خاوەنەکەی ماما نادییە و چەندین کچ لەوێدا ئیشی بۆ دەکەن. ئەوانەی کە تاکە رێگایان بۆ رزگار بوون بریتییە لە پەنا بردنە بەر لەشفرۆشی تا لە باڕەکەدا داڵدە بدرێن. خەڵکی جۆراو جۆر وەک پیاوانی سوپا، ئەفسەر، رێبوار و یاخیبوان روو دەکەنە باڕەکە و لەوێدا خوارد ن و خواردنەوە پێشکەش دەکرێت.

ئەم شانۆییە لە نوسینی لین نۆتاجە (Lynn Nottage) و لە ٢٠٠٩ دا خەڵاتی Pulitzer Prize for Drama بە دەست هێنا. لین نۆتاج شانۆنوسێکی ئەمریکییە و زۆربەی کارەکانی تەرخان کردووە بۆ ئەو ژنانەی کە بە رەچەڵەک خەڵکی ئەفریقان.

لین نۆتاج چیرۆک و کەسایەتییەکانی ناو ئەم شانۆییەی لە کەسانی راستەقینەوە وەرگرتووە. لە نێوان سالانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٧  خۆی یەک  بە یەک چاوپێکەوتن لەگەڵ چەندین قوربانی دەکات لە کەمپی ئاوارەکانی ئەفریقا کە زۆربەیان دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر. وە یەکێک لەو کەسانە ژنێکە بە ناوی ماما نادی زابیبو.

سەرچاوە: New York City Thaetere.com

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw