چەندین ستایڵ، هەمویان بەیەکەوە

11/11/2014    04:27

چەندین ستایڵ، هەمویان بەیەکەوە 


Şano

هەر وەک چۆن چێشتی مجەوەر هەیە و نازانی تامی چی دەدات تا خواردنە جۆراو جۆرەکان تێکەڵ دەکەیت، بەو شێوەیەش سەمای تێکەڵ هەیە، کە ستایڵی جیاواز تێکەڵ دەکرێت و شتێکی تازە دەردەچێت.

لە نیو یۆرک کۆمپانیای Fadi J. Khoury (FJK) دامەزرا لەلایەن فادی خوری کە خەڵکی بەغدادە و کوڕی بەرهەمهێنێکی عێراقی سەمای بالیەیە. خوری دەیەوێت چەندین جۆری سەمای وەک، بالیە و ىالروم و جاز و سەمای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکەڵ بکات. لێرەدا زیاتر دەیەوێت گویبدات بە جوانی جۆڵە خۆی. لە کاری  “Arabesque” دا جوڵەی سەمای بالییە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکەوە دەلکێنێت بۆ دروست کردنی هەڵەبینیەکی سەرابی بیابان.

 وە لە کاری “Tango Unframed” دا لە چەمکی هاوبەشیکردن دەکۆڵێتەوە، دەیەوێت ئەوە پیشان بدات کە چۆن تانگۆی ئەرجەنتینی دەربڕینێک بێت بۆ تاکرەوی و ئازادبوو.

فادی خوری لە بەغداد لە دایک بووەو لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا دەچێتە بەیروت و لوبنان دەست دەکات بە راهێنانی سەمای بالێت(سەمای رۆژئاوایی). لە ٢٠٠٩ وە دەچێت بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو لەوێ نیشتەجێ دەبێت.






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw