ئامادە کردنی: دالیا کەمال سه ما له تەنیشت هەنگاوەکانی بینەراندا نمایش کرا. له نوێترین هەنگاودا کاروان عومه‌ر سه‌ما دوێتێکی بەناوی (خۆت بده‌ره ده‌ست ئێستا) له ڕۆژانی ١٣ وه ١٤ی ئەم مانگەدا له ناو هۆڵی شانۆی کاسینۆی تزوگی وڵاتی سویسرا پێشکەشکرد. ئەم سه‌مایه که کۆریگرافیەک بوو بۆ دوو کەس له پرۆگرامی (لامپن فیبه‌ر) به واتای گرژبون، دڵەڕاوکێ و پەشۆکانی پێش ده‌رکەوتنێک له شوێنێکی کراوەدا. که بریتی بوو له ٣٠ کاتژمێر پێشکەشکردنی کلتوری که دامەزراوەی شانۆ و موزیکی شاری تزوگ پێێ هەستا، به بەژداری ٢٥٠ هونه‌رمه‌ندی شاری تزوگ له سویسرا. کاروان عومەر و سەماکاری سویسری ئانیک ئاوه‌ر توانیان بینەران سەرسام بکەن به ئازادکردنی جەستەیان لە رێگەی سەمایەکی کراوە. هه نگاوه یەک لە دوای یەکە بێ سنورەکانیان وەک دیاریەک ببەخشنه بینەران. به هەستێکی قوڵەوە هەموو پنەکانی شوێنیان پێکەوه گرێ دا، به بەکارهێنانی هه ستی بیستن، بینین،به رکەوتن، بۆن‌کردن. ماوه‌ی سه‌ماکه ٤٥ خوله‌ک بوو لە دوو رۆژی جیاوازدا.