Vine – بۆ سەما

11/11/2014    04:50

Vine – بۆ سەما 


Şano

زۆر لە سەماکاران جوڵەکانیان لە تورەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکەنەوە هەر وەک یوتیوب، لەگەڵ ئەمەشدا، ئەپڵیکەیشنێکی تازە بە ناوی Vine دروستکراوە بۆ سەماکاران کە دەتوانن ڤیدیۆ ٦ چرکەکانیان ئەپلۆد بکەن. هەرچەندە تەنیا بۆیان هەیە ڤیدۆی ٦ چرکەیی دابەزێنن، بەڵام سەماکاران توانیویانە جوڵەی کاریگەر پێشکەش بە هەوادارانیان بکەن. لە ئەپڵیکەیشنەکەدا چەندین سەماکار بەهرەکانیان پیشان داوە.

گەر ویستتان بۆ سەماکار و جوڵەی سەرنج راکێش ببینن، ئەوا بۆ ئەم سەماکارانە بگەڕێن:

تەیڵەر پێرس - Taylor Pierce

پێرس بە جوڵە سەرنج راکێشەکانی سەرنجی بینەرانی راکیشاوە. پێرس خەڵکی تەکساسی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایەو، یەکێک لە جوڵە سەرنج راکێشەکانی خولاندنەوەی ملیەتی لەگەڵ جوڵە رۆبۆتیەکانی جەستەی. وە راهێنەرە لە ستۆدیۆی ستایڵی سەمای ئازاد (Freestyle Dance Studio)



OMJeia

جوڵەکانی ئەم سەماکارە زۆر شێتانە و سەرنج راکێشن بە جۆرێک کە لەگەڵ زۆربەی گۆرانیەکاندا دەگونجێت.



ئارمێل مزلینا-Armel Mzalina

لەوانەیە مزلینا بناسنەوە بەو پییەی کە لە گرپێکی دانسدایە بە ناوی ئیلومیناتی (iLuminate) وە گروپەکەی لە یەکێک لە بەرنامە بەناو بانگەکاندا بەژداری کرد، America’s Got Talent.



تێڤین باریۆس - Tevin Barrios

بە هەمان شێوە باریۆس خەڵکی تکساسەو بە جوڵە بوەڕپێنەکراوەکانی سەمای ئازاد سەرنجی بینەرەکانی راکێشاوە.
سکۆت هۆڵ - Scott Hall

خەڵکی ماسەچوس /بۆستنەو، جوڵەکانی سەمای ئازادن.

ئەیمی ماری گێرتنەر - Amymarie Gaertner

گێرتنەر خەڵکی ئۆهایۆی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە و  جوڵەکانی ستایڵی سەمای ئازادن



کالێب ڕەیس - Caleb Reyes

کاتێک رەیس سەما دەکات بە جولە سەرنج راکێشەکانی، وای لێدەکات زۆر ئاسان دەربکەوێت!

Roboticaldad & Roboticalson

جیوازتر لە دەما کارانی تر R&R شیوازی سەمای b-boying پەیڕەو دەکەن و جوڵەکانی مۆدێرن و گەنجانەن کە رێکیان دەخات لەگەڵ ئاوازی کۆن. لەهەمان کاتدا R&R گرافیک دیزاینەر و فۆتۆگرافەرە.

دەتوانیت جوڵەی چەندین سەماکاری دی لە Vine ببینیت، وەک:  iJCode, Twinbotz, GGdaDon, TravSkitsDance, Neidra Lemon, DeeJay Jackson, Jr Dominate,  Josh Johnston.

سەرچاوە: World of Dance




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw