هونەرمەند و فۆتۆگرافەری تەمەن ٣٠ ساڵ JR کارەکانی لە فەزای گشتیدا ئەنجام دەدات. لە کاری ئەم جارەیدا لەگەڵ سەماکارانی بالییەی شاری نیو یۆڕک (New York City Ballet) لە فەزایەکی کراوەدا پەیکەرێک دروست دەکەن. ٨١ سەماکار بەژداری پرۆژەکەی JR دەکەن کە لەماوەی دوو رۆژ و نیودا فۆتۆیان دەگرێت. هەر یەک لە سەماکارەکان لە جێگەکەی خۆیدا جوڵەیەک دروست دەکات و لەوێدا پاڵدەکەوێت بۆ دەرخستنی ئەو چاوە گەورەیەی لەسەر کاغەزیکی قەدکراوی گەورەی سپی دروست کراوە. لە چاو پێکەوتنێکدا، JR دەڵێت، "شتێکی سەرنج راکێش بوو، چونکە زۆربەی جوڵەکان جوڵەی سەمای بالییە نەبوون، سەماکارەکان وا هەستیان دەکرد لە بوارێکی تردا کار دەکەن، کە ئەویش پەیکەرسازییە. کاتێک خەڵکی بەلایدا تێپەڕ دەبن، سەیری دەکەن و چاو دەبڕنە جوڵەی سەماکارەکان و سێبەرەکانیان، وێنەیەکی کاریگەرتر و بەهێزتر دروست دەکات وەک لەو کارەی پێشتر دروستت کردبوو." سەرچاوە: BBC Culture