۳۵٠٠٠ فیلی دەریایی لەسەر کەناری دەریای ئالاسکا کۆدەبنەوە
وێنەی فیلی دەریا

11/11/2014    15:56

۳۵٠٠٠ فیلی دەریایی لەسەر کەناری دەریای ئالاسکا کۆدەبنەوە 


Jînge

سولی ئۆن وێب

چەند رۆژێکە لەسەر کەناری دەریای ئالاکسا، زیاتر لە ۳۵٠٠٠ فیلی دەریا walrus  کۆبونەتەوە. یەکەم جار ئەم دیارەدەیە بۆ زاناکانی United States Geological Survey لە ۲۷/ ۹ / ۲۱٠٤  لە رێگا فۆتۆی ئاسمانیەوە دەرکەوت. ئەوەی جێگای باسە ژمارەی ئەم ئاژەڵانە، چوار رۆژ لەوەو پێش تەنها ۱۵٠٠ دانەبون. 
پسپۆڕان ئەم دیارەدەیە دەگەڕێننەوە بۆ هۆکاری بەزبونەوەی پلەی گەرمای زەوی، چونکە ئەم ئاژەڵانە لە ناوچە ساردەکان و بەستەڵەکەکانی باکورد دەژین.

شایەنی باسە دەزگای ناسای ئەمەریکی لە مانگی ۹ دا بڵاوی کردوە کە لە ساڵی ۱۹۷۸ توانەوەی بەستەڵەکەکان لەم ساڵدا ریکۆردی شکاندوە. بەرز بونەوەی پلەی گەرمای بەستەڵەکەکان، هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئەم ئاژەلانە بگوازنەوە بۆ کەناری دەریاچەکان، لەکاتێکدا ئەم فیلی دەریا ٪۸٠ ژیانیان لەئاودا بەسەر دەبەن وە بۆ ماوەیەکی کەم دێنە دەرەوەی ئاو. 

تا ساڵی ۲٠٠۷، هیچ راپۆرتێک نەبوە، کە فیلی دەریا لە بەستەڵەکەکان دور بکەونەوە، بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر زەوی بژین، بەڵام بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەر پلەی گەرمای زەوی و توانەوەی بەستەڵەکەکاندا لەم چەند ساڵەی دوایدا رویداوە، کاریگەری کردوەتە سەر زۆر لە ژیانی ئاژەلەکانی ئەم ناوچەیە لەناو ئەمانەشدا فیلی دەریا. 



هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw