سولی ئۆن وێب
لە گەلەری هونەری مۆدێرنی بریسبان کە لە ئوستوراڵیاو نیوزلەندا نمایشی بەجیهانی بوون و پاشماوەکانی داگیرکاری و بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی خۆراک نمایش دەکرێت.
بەجیهانی بوون و پاشماوەکانی داگیرکاری و بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی خۆراک و لە کاێتدا خۆراک وەک هێمایەک بۆ دیاری کردنی پێگەو ماف چەندین بابەتی سەرەکی گەلەرییەکە پێکدەهێنن.
لە چوارچێوەی گەلەرییەکەدا فیلمی هارڤێست (دروێنە) و هەروەها لە پرۆگرامی سینەمایی ئوستورالی فیلم دەربارەی خۆراک نمایش دەکرێت.
پێشانگاکە بە چەندین سەدەی جیاوازدا گوزەر دەکات هەر لە وێناکردنی خواردنە بە تامەکانی ئاسیا و ئەفریقا لە سەدەی حەڤدەوە و وێنە (ستیڵ لایفە)کانی ئەوروپا تا دەگات بە هونەری هاوچەرخ کە دەگەڕێت بە ناو کارگە زەبەلاحەکانی خۆراک.
نمایشەکە لە گەلەریی بریسبان لە ٢٨/٦/٢٠١٤ تا ٢١/٠٩/٢٠١٤ لە ئوستورالیا و نیوزلەندا بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە: BBC Culture

