سولی ئۆن وێب ئه‌م وێنانه له شاری ئوترێخت ، ووڵاتی هۆله‌ندا گیراوه په‌یامی ئاڤان عومەر له‌رێی باسکیل سواریه‌وه بۆ پاراستنی ژینگه‌ی کو‌ردستان "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پاسکیل سواری ڕێگایه‌کی گرنگی هاتوچۆیه له زۆربه‌ی ووڵاتان، چێژی خۆی هه‌یه وبه سوده بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ وگرنگترینیشیان بۆ پاک راگرتنی ژینگه یه. له بارودۆخه ئاڵۆزه سیاسیه‌کانی کو‌ردستان، خۆشه‌ویستی خه‌ڵک به‌گشتی بۆ پاراستنی کو‌ردستان به روونی ده‌بینرێت، به‌ڵام پاراستنی نیشتمان ته‌نها به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی نابێت، به‌ڵکو پاراستنی ژینگه به‌قه‌د پاراستنی سنور گرنگه ، ئه‌و زیانه‌ی به بوونی ژماره‌ی زۆری ئۆتوموبێل و ، به‌کارهێنانی سفره‌ی سه‌فه‌ری قاپی سه‌فه‌ری هتد ده‌شێ به‌قه‌د وێرانکاری جه‌نگ زه‌ره‌ر به ووڵات بگه‌یه‌نێت." مامۆستا کاوان یەکێکە لەو کەسانەی کە چەندین شەو لەگەڵ خوشکەزاکەی بە پاسکیل پیاسەی ناو سلێمانیان کردوەە. وەک خۆی دەڵێ چێژێکی زۆری لێ دەبینێت. هەم بۆ ته‌ندروستی و وەک هیوایه‌ت و حه‌زێک پاشان سوڕان به ناو سلێمانی له‌گه‌ڵ ره‌وه‌ندی خوشکه‌زای خومان دایە پاسکیل لێخوڕین. "دیاره بۆ سالیک به زۆری به شه‌و ئه‌چوینه ده‌ره‌وه ، له زۆربەی به‌شه‌کانی سلێمانی وه توانا جه‌ستەیی و خۆشیه‌که‌ی باس ناکرێت تا تاقی نه‌که‌یته‌وه .وه ئێستاش به‌م نزیکانه ده‌ست پێده‌که‌مه‌وه به پاسکیلێکی نوێتر. " کاوان باس لە چەندین کۆسپ دەکات لەبەردەم پاسکیل لێخوڕیندا وەک، یارمه‌تی نه‌دانی شۆفێران و نه‌بونی ڕیگه‌ی پاسکیل له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیی سلیمانی که به‌رزی زۆری تێدایه . "پاسکیل خولیای منه" ، لاڤان یاریزانی پاسکیل سواری نادی نه‌ورۆز و هه‌لبژارده‌ی عێراقە. بۆ ماوه‌ی 2 ساڵه به‌رده‌وامه .مه‌دالیای ناوخۆی و ده‌ره‌کی بە ده‌ست هێناوه و هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌نجامی باشتر‌و راهێنانی زیاتر تا بگات به به‌رزترین پلە. ئەمە وینەیە لە تورکیا گرتووەو، لەوێ پاسکیل سواری ئاسانترە چونکە رێ و شوێنی تایبەتی خۆی هەیە. "پاسکیل سواری وەرزشە و من زۆر سودم لێ بینیوە". گۆران باس لەوەدەکات کە لێرە مەترسی هەیە بۆ پاسکیل لێخوڕین و دەبێت بە وریاییەوە پاسکیل سواری بکات و نایەوێت لەو رۆژو شوێنانەدا پاسکیل لێبخوڕێت کە خەڵک و سەیارەی زۆر لێیە. هێنریک گۆثبێرگ لە دارستەنەکانی سویدەوە سڵاومان بۆ دەنێرێت. "سڵاوێک لە دارستانەکانی سویدەوە. خولیای منە بە پاسکیلەکەمەوە لە چیاکان پاسکیل سواری بکەم بە ناو شوێنە تەنگەبەرەکاندا و تێپەڕم بە لای روبار و چیا سەرنج راکێشەکان. بۆ من ئەو کاتانە وەک ساتە وەختی بەرپەرچ دانەوە و بیر کردنەوەیە."