سولی ئۆن وێب
پاروکو ناوچەیەکی بیابانە دەکەوێتە رۆژئاوای ئوستورالیا. ئەم ناوچەیە لە دەریاچەیەکەوە نزیکە پێی دەوترێت Lake Gregory. بۆ ماوەیەکی زۆر دەریاچەکە بووە بە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ ژیانی خەڵکی رەسەنی ناوچەکە کە بە زمانی Walmajarri قسە دەکەن.
کەناراوەکانی Lake Gregory بە یەکێک لە کۆنترین سەرچاوەکانی بەرهەمە کلتورییەکانی دادەنرێت لە جیهاندا، کە مەزندە دەکرێت بە ٥٠،٠٠٠ ساڵ.
دانیشتوانەکەی پێک دێت لە ١٥٠ کەس بە "خاوەنی نەریتییەکانی" پاروکو ناوزەند دەکرێن. بەها کلتوریی و ژینگەییەکانی پاروکو وای کردووە کە ناوچەکە جێی بایەخی حوکمەتی ئوستورالی بێت.
پرۆژەی پاروکو(The Paruku Project) هەوڵێکی ٢ ساڵییە و لەلایەن تیمێکەوە بەڕێوە دەچێت کە لە نوسەران و هونەرمەندان و زانایان پێکدێت. ئەم تیمە کار دەکات لەسەر کۆمەڵگای پاروکو و لە لایەنە جیاوەزەکانی دەکۆڵێتەوە. یەکەم ئەرکی تیمەکە خەمڵاندنی بارودۆخ و هەلومەرجی ناوچەکەیە. لەم هەوڵەیەندا بۆیان دەرکەوت کە ژینگەی ناوچەکە مەترسی زیانی زۆری هەیە بەهۆی invasive species (ئەو کۆمەڵە گیانلەبەرانە دەگرێتەوە کە خۆماڵی نین بەو ناوچەیەی تێیدا دەژین و ئەمەش وادەکات مەترسی هەبێت بۆ سەر ژیانی خەڵک و تەندروستیان.) جگە لەمە تیمەکە ئەوەی دەرخستووە کە ناوچەکە خەریکە بە هێواشی رەسەنی کلتوری خۆی لە دەست دەدات.
دووەم ئەرکی تیمەکە بریتییە لە دیزاین کردن و جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پەیڕەو و پڕۆگرامی کاردانەوە کلتورییەکانە سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە. بۆ ئەم مەبەستەش چەندین رێگا و شێوازی هونەری بە کار هێنراوە.
سەرچاوە: Nevadaart.org
.jpg)
.jpg)