سولی ئۆن وێب
لە رێگای شێوازێکی تایبەتەوە کۆمەڵێک پاسکیل سواری خەڵکی لاڤیتانی ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەکەن کە پاسکیل تا چەند شوێنمان بۆ دەگێڕێتەوە.
هەر وەک بەشێک لە رۆژی جیهانی نا بۆ ئۆتۆمبیل کە دەکاتە ٢٢/٠٩ کۆمەڵێک پاسکیل سواری خەڵکی لاڤیتان پاسکیلەکانیان دەگۆڕن بۆ پیشاندانی قەبارەی ئەو شوێنەی کە ئۆتۆمبیلێک داگیریدەکات.، و ە ئەمە بە لای ئەوانەوە بە فیڕۆدانی فەزای گشتییە Public Space لە لایەن هەر تاکێکەوە کە لە ئەنجامی بەکار هێنانی ئۆتۆمبیل لە بری پاسکیل دروست دەبێت.
ئەو شێوازەی ئەوان بەکاریان هێنا، هەڵواسینی چوارچێوەی رەنگاوڕەنگی قەبارە ئۆتۆمبیل بوو بە پاسکیلەکانیانەوە. مەبەستان تیشک خستنە سەر ئەو راستییەی کە چەند بێمانایە تەنیا تاکە کەسێک پێویستی بە فەزایەکی زۆرە لە کاتی هاتوچۆ کردن بە ئۆتۆمبیل.
لێخوڕینی پاسکیل تەنیا سود ناگەیەنێت بەو بارگرانییەی لە ترافیکەکاندا دەبینرێت، بەڵکو پیس بوونی ژینگە کە بەهۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلەوە دروست دەبێت کەم دەکاتەوە. لە هەمان کاتدا جۆرێکە لە راهێنان کە سودی زۆر دەگەیەنێت بە تەندروستی مرۆڤ لە کاتێکدا بە درێژایی رۆژ لەبەردەم مێزی کارەکەیدا دادەنیشێت.
.jpg)

.jpg)
سەرچاوە: Netloid.com